گەنج و حكومەتى بنەماڵە
15/10/2010, 12:00 (GMT+1)
گەنج لە هە موو شوێن و زەمانێكدا شوێن و جێگەى بەرزى هەیە و تێكەڵ بە كارە كرنگەكان كراوە چونكە ئەو توانا جەستەیى و مەعنەویەى گەنج هەیەتى لە چینەكانى ترى كۆمەڵگادا نى یە,گەنج خەزێنەیەكە لەهەموو گەوهەرێك ئەو خەزێنەیەش بە بەكاربردنى سوود بە هەموو تاكەكانى كۆمەڵگە و نەتەوە دەگەینێت و پشت قایمى دەكات لە هەموو بوارە جیاجیاكانى ژیاندا ,بەڵَام سەد حەیف و مخابن لە وڵًاتى بنەماڵًەدا نەك ئەم گەوهەرە گەورەیە نەكراوەتەوە بۆ خزمەتى ووڵات و نەتەوە بە ڵكو لاشى لێنەكراوەتەوە ,قەدەر وابوو كە خوا لە ووڵاتێك هێناینە بوون كە گەنج وەك ئامێر و كەرەسە تەماشا دەكرێت و لە كارو بارە گرنگەكاندا پشت گوێ دەخرێتوە ئەوەى مێژوویەكیشى هەیە لە گەڵ ناپاكان و دوژمنانى نەتەوە چینە بەرزەكانىدەسەڵاتیان وەرگرتووە خوێنى خەڵكى هەژار دەمژن بەڵام لەگەڵ بوونى ئەم هە موو خۆ ستەمیەش گەنجانێكى هەست بەرزى نەفس بەرز هەن كە نا بۆ ئەم دەسەڵاتەئەڵێن و ستەمى ئەم جامبازانە مەحكووم دەكەن لە رێگاى قەڵەمى دەستیان كە چەكى مۆدیرنیزمە ,لە كۆتاییدائەڵێم نزیكە ئەم ووتەیە بێتە دى كە ئەلێت ((پەتى ستەم لە ئەستووریدا دەپچڕێت)) ئەو ڕۆژەى كە دادگایى سەرانى بنەماڵە بە هەردوو چاوى سەرببینم ئەو جا بازرگانى یە كەتان چ سوودتان پێدەگەینێت ئەى بنەماڵە ستەمكارە خوێنمژەكان دواتر بۆ بەردەم دادگایى خودا و دادگایكردنتان لەگەڵ فیرعەونەكان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















