<

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە لیستە ٦٩٠ کەسیەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری

29/12/2012, 12:00 (GMT+1)




بە کورتی و بە کوردی ، بڕواناکەم لە هەموو جیهاندا ٦٩٠ داهێنەر هەبێت  جا چجای لەم دەڤەرەی ئێمەدا کە ئێستاش قەزا و قەدەر گەورەترین ڕۆڵی تیا دەبینێت .

ڕاستە ئەو لیستەی کە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئامادەی کردوە بۆخەڵاتکردن ناوی کەسانی بەهرەمەندی تێدایە کە لەبوارە فەرهەنگی و هونەریەکاندا جێگادەستیان دیارە و جێگای ڕێزە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوی کەسانی وای تێدایە کە لەهیچ بوارێکدا  هیچ داهێنانێکیان نەبوە ، ئەم تێکەڵ کردنە و ئەم لێشاوە جێگای پرسیارە لە گەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ ئەولیژنەیە کە لیستەکەی داناوە و سوپاسم بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری کە ڕێزی لێ ناوم و ئەیەوێت کۆمەکم بکات ، بەڵام من ئەو کۆمەکەم  وەرنەگرتوە و وەریشیناگرم ، من یەکەم کەسم بەڵام تکایە با ئەخیر کەس نەبم داوا لەهاوڕێ هونەرمەندەکانم ئەکەم ئەم هەڵوێستە بەهەند وەربگرن ، چونکە ئەگەر بهێڵین ئەم پرۆسەیە تێپەڕێت زیانەکەی زیاترە لەسودەکەی و ڕووتکردنەوەی ووشەی داهێنانە لە بەهاکانی و بێ مانا کردنێتی .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان