<

ئایا كادیرانى پارتى پەند لە روداوەكان وەردەگرن ؟

05/10/2010, 12:00 (GMT+1)


(ئەو چالەى كادیرانى پارتى بۆ خەلكیان لێدەدا لە كۆنگرەى 13 خۆیان تێ ى كەوتن)!!!!!

پارتى دیموكراتى كوردستان بە حساب حزبى رەقەم یەكە لە كوردستان كە ئەمەش جێ ى راوەستانە لە سەرى چونكە هەموو خەلك دەزانێت ئەم پێشەنگە لە چى یەوە سەرچاوەى گرتووە بەتایبەتى كادیرانى پارتى كە ئەویش تەزویر و فرتو فێلە لە هەلبژاردنەكانى پەلەمانى كوردستان و عێراق بەلام ئەم جارە بە خێر نەگەڕایەوە بۆ كادیرانى پارتى لە هەلبژاردنى ئەندامانى كۆنگرەى 13ى پارتى تەزویرەكە دووبارەبووە وەكو ئەو پەندە كوردیەى لێهات (خوى شیرى هەتاپیرى) بۆیە ئەوجارە زۆربەى كادیرانى پارتى كە وەك پیشەى هەمیشەیان دەستیان داوەتە تەزویركرن لە كۆنگرەى حزبەكەیان وەك ئەوەى كە دەلێ (لێشم دەى بە خەنجەرە دەستم فێرە باغەرە) پێان تەرك ناكرێت بەلام ئەمجارە وەك ئەو پەندەیان لێهاتووە (ئەوەى چال بۆ خەلك هەلكەنێت خۆى تێ ى دەكەوێت ئەمجارەش زۆربەى كاندیدەكانى كۆنگرە فێریان لێ كراو بە تەزویر بەرامبەرەكانیان دەرچوون تۆ بلێ پەند لەم رووداوە وەربگرن و چارێكى تر دەست نەدەنەوە بە و چەكە دوو سەرە چونكە ئەوجارە ئەوانى خستە چالە و ئەگەر وابڕوات قیادەى پارتیش بەرەو هەلدێر دەبات دیارە لەو تەزویرەش زۆربەى مسئول لق و ناوچەكان دەستیان هەیە و دلنیاشبن ئەوچالەى بۆ هەڤالانى خۆتان هەلكەندووە رۆژێك دێت ئەوانیش تێ ى دەكەون و هەموویان یەكترى دەبینەوە و پەنجەى پەشیمانى دەگەزن بەلام دادیان نادات بۆیە پێویستە هەموو كادیرە خاوەن زەمیرەكان بەلێن بدەن كە جارێكى تر ئەم كارە ناڕەوایە دوو سەرە نەكەن و پەندى لێ وەربگرن فێر لە میلەت و هەڤال و قیادەى خۆیان نەكەن بیریشمان نەچێت زۆربەى كادیرەكان موسولمانن و سوود لەم فەرموودە پیرۆزەى پێغەمبەرى خوا (د . خ) لە سەر بێت كە دەفەرموێت (من غشنا فلیس منا) وەربگرن .




 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان