ئه‌م شاره
21/07/2014, 12:00 (GMT+1)
ئه‌م شاره له‌وه‌ته‌ی هه‌یه چقڵی چاوی دوژمن بووه
چۆکی بۆ هیچ که‌س دانایات ، مامزێکی سرک بووه
هه‌رچی ویستبێتی مێخێک ، له هه‌ناویدا داکوتێ
زرێباری تۆڵه ، ئه‌ستۆی ، له سه‌دلاوه شکاندووه،،،...
شارێ یه‌که‌م نه‌مامی عیشق ، خوا له سنگی ئه‌م ڕووانی
مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ، ماڵی شیعر و وشه‌وانی
سه‌نگی مه‌حه‌کی پیناوێ ، خۆی هه‌ر وایه و هه‌روا بووه
هه‌رچی شه‌وێک تیا لای دابێت ، بێگومان ، خۆشی ویستووه
ته‌لیسمێکی سه‌یری هه‌یه ، ئه‌م شاره وه‌ک لوغزی خوایه
ده‌ڵین گوایه له دێرینا ، پارچه‌یه‌ک له به‌هه‌شت بووه
به‌کرحه‌بیب
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























