نامەیەكى كراوە بۆسەندیكاى ژمێریاران و ووردبینانى كوردستان
07/01/2011, 12:00 (GMT+1)
بابەت / سوپاس و پێزانین
من وەك ئەندامی سەندیكا خەوتووەكەى بەڕێزتان كە یەكێكم لە هەزارەها ئەندامى ئەم سەندیكایە........ بەڕێزانى سكرتاریەتى سەندیكاى ناوبراو كە نازانم ناوتان و تەمەنتان و شێوەتان و شوێنى دانیشتنتان تەنها ئەوەندە نەبێت بەلاى بینایەكدا تێپەر دەبیت تابلۆیەك دەبینیت نوسراوە سەندیكاى ژمێریاران و ووردبینانى كوردستان ئیتر كەس ناوەڕۆكى چی یەو كارى چیە و بودجەى چیەو خەریكى چ كارەیە ...... بەڵام لەو كاتانەدا كەسەرەتاى ساڵى تازەیە هەست بەكەمێك لە كارەكانى دەكەم ئەویش بە دروست كردنى شتێك یان ریكلامێك بۆ ئەندامەكانى بەناوى سەرفكردنى دەرماڵەوە بەڵام بەداخەوە ئەمە تەنها بۆ یەك مەبەستە ئەویش بۆ ئەوەى ئەندامان بچن ناسنامەكانیان تازە بكەنەوە و ئەوانەى مافى بوون بە ئەندامییان هەیە بچن ببنە ئەندام لە پێناو وەرگرتنى بڕە پارەیەك كە بەرامبەر ئەو ناسنامەیە وەردەگیرێت چونكە برادەرانى سەندیكا لەوە دڵنییان كە زۆربەى ئەندامان وەك من هیچ ئومێدێكیان بەو سەندیكایەو ناسنامەكەیان نییە و ناچن بۆ بوون بە ئەندام یان تازەكردنەوەى ناسنامەكانیان لە هەمووى خۆشتر ناسنامەكەمان لە جییاتى ناسنامەى پلاستیكى و تەنانەت كارتونیش بریتیە لە دەفتەرێكى شەست لاپەڕەیی بەڵام بچوك كراوەتەوە باشە بەڕێزان جارى یەكەم كەپارە وەرەگرن بو دروستكردنى ساڵەكانى تازەى دەكەنەوە بەس مۆرێكە پارەى بۆ چییە ئەمە تەنها خۆتان نەبێت كەس نازانێت سەبەب چیە بەڵام من دڵنییام مەبەست پارەكەیەو هیچى تر........
بەڕێزانى سەندیكا لە گەورە تا بچوكتان لە سكرتاریەت ناهەقی نیە ئەگەر من و چەندەها ئەندامى وەك من بڕوامان پێتان نەما بێت چونكە بەڕێزان چ كارێكتان بۆ ئەندامان كردووە كوا چالاكیتان كوا ڕەنگتان كوا حساباتى داهات و مێروفاتى سەندیكا ؟؟؟؟؟ كێشە ئەوەنیە كوا ئەو بودجەیەى كە لەسەر حسابى ئێمەى ئەندامان وەرى دەگرن و لەچیدا سەرفى دەكەن ...... لەوە كێشەتر ئەو داهاتەى بە دەستان دەكەوێت لە ناسنامەو ئەو بڕ پارەیەى لە ئەندامان وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو گرێبەستانەى كە ئەندامان لەگەڵ كۆمپانیاكان دەیكەن.... بەڕێزان ئێوە تەنانەت ناتوانن مافى ئەندامانتان لە كۆمپانیاو پارێزەرانى كۆمپانیاكان وەربگرنەوە كە بەرامبەر ئەو گرێبەستانەى كە ئەندامان دەیكەن لەگەڵیان بڕە پارەیەكى زۆر كەم دەدرێت پێان بەڵام بەرێزتان سەندیكا بەس بە دەنگ بڕە پارەكەى خۆتانەوە دەچن نەك مافەكانى ئەندامان..... بەڕێزان ئێوە ماوەى چەند ساڵیكە دامەزراون كە لەسەرووى 10 ساڵەوەیە تاوەكو ئیستا من لە بڵاوكراوەیەكى وەرزى كە ژماە 4ى لە ساڵى 2010 دەرچووە هیچم نەبینیوە ئەكەر وەرزیبێت دەبێت ئێستا جەندەها ژمارەى لێدەر چووایە بەڵام لەوانەیە ئەم بڵاوكراوەیەكى چەند ساڵ جارێك بێت نەك نەك وەرزى وە لەوەش خۆشتر كێ ئەم بڵاوكراوەیە دابەش دەكات دەدرێتە كێ و بێجگە لەمە كامەیە كارو چالاكیتان ....... بەڕێزان من و چەندەهاى وەك من لە ئەندامانى سەندیكا مافى ئەندامێتى خۆمانە بزانین ئێوە كێن لە سكرتاریەت و بودجەو كارو چالاكیتان و ئەو مافانەى كە هەردولامان بەرامبەر بەیەك هەمانە چین .......
بەڕێزان لەبەرئەوەى نازانم كەى و چۆن دانراون بەڵام دڵنییام كاتێك دەگەینە بەردەم واقعى كۆنگرە یان یان هەڵبژاردن یان هەر ناوێك كە لەو كاتەدا لێى دەنرێت لەوانەیە زۆربەتان بناسرێن لەڕێگاى كۆبونەوەو ڕاگەیاندن و لافیتە بریقەدارەكانەوە كە دەڵێن ئەمە دەكەین و ئەوە دەكەین لە پێناو بەدەستهێنانى دەنگ بۆخۆتان نەك بۆ كارو چالاكى وەك لە هەڵبژراردنى یەكێتى مامۆستایان بینیمان زۆر سەندیكاى تر بیستمان بەڵام من و چەندەهاى وەك من لەوانەیە نەك دەنكتان نادەینێ بەڵكو هەر بەژدارى ئەو كارە ناكەین چونكە بەم حاڵەى ئێستاوە بمبورن مافى خۆمە نە دەنگتان بەمێ و نەبەژدارى بكەم لەو كاتەدا چونكە من وویژدانم ئاسوودە دەكەم بەو كارە......... بەڕێزان تا نەگەیشتوین بەو كاتەو بەو واقعە تۆزێك بگەڕێنەوە بۆلاى ئەندامان مافەكانیان بەنەوە كە پێویستە لەسەر شانتان بۆ ئەندامانى بكەن وەك خۆى لێبكەنەوە با نەڵێین ئێوە شایستەى ئەو جێگایە نین بۆ دەنگتان بەینێ بەخۆتانا بچنەوە لەبەر ئەوەى تۆزیك بیرتان لێبكەمەوە لەو كاتەدا بۆ ئەوەنا دەنگتان بەمێ بۆ ئەوەى لە ئێستاو داهتووشدا وویژدان ڕیگەم پێنادات دەنگتان بەمێ بگرە ناهێڵت بەژدارى بكەم و بایكۆتى ئەو جۆرە كارانەتان دەكەم بە دەنگى من ئێوە بچنەوە سكرتاریەتى سەندیكا.... ئەم نامەیەم تایبەت نیە بە هیچ لایەنێكى سیاسى چونكە هەموو حزب و بزووتنەوەو لایەنە سیاسیەكان بە علمانی و ئیسلامى و چەپ و راستەوە هەموویان بەرنامەیان وەك یەكە تەنها ناوو رەنگیان جیاوازە با هیچ لایەنێك نەیبەستێتەوە بە خۆیەوە یان بیخاتە ئەستۆى لایەنێكى تر تەنها ئاڕاستەى سەندیكاى خەوتووى ژمێریاران و ووردبینان كراوە و هیچى تر لەگەڵ ریزدا.............
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























