داوا دەكەین مامۆستایانى ناوەندى و ئامادەیى بەشەرەفى شارى سلێمانى هەڵوێست وەرگرن
22/02/2011, 12:00 (GMT+1)
مامۆستایانى ناوەندى و ئامادەیى بەشەرەف ئەوە بۆ چەند ڕۆژە دەنگى نارەزایى جەماوەر بەرز بۆتەوە لەئاست داواكارى خواستەكانیان داواى مافەرەواكانى خۆیان دەكەن بۆماوەى بیست ساڵە دەسەڵاتدارانى كورد مافى مامۆستایان دەخۆن و هەر ئەو هاوڵاتیانەى ئێستا كە لەمەیدانى ئازادى خۆپشاندان دەكەن ئەو هاوڵاتیانەن چەندەها ساڵە پشتگیرى لە مامۆستایان دەكەن و وە باوكى ئەو خوێن گەرمانەبوون لەشەڕى ناوخدا پشتیوانى ئێوە بوون ئێوە چینى هەرە كاریگەرى كۆمەڵگان تا بتوانن چۆك بە دەسەڵات دابدەن وە دەتوانن بە هەرەشەى داخستنى خوێندنگەكان تا خواستى خۆپشاندەران جێبەجێدەكرێ دەكرێت دەتوانن چۆك بە دەسەڵات و خوێنمژانى كورد دابدەن . لە ساڵى 1991 مافى ئێوە دەخورێت وە مافى بچوكى خۆتان كە مووچەكەتانە غەدرتان لێدەكرێت پێتان رەوا نابینن بێجگە لەوەى كە مووچەى 7 ساڵتان خواراوە ئەوەتا مانگى یەك و دووشتان خوراو لەبەر ئەوەى هەڵوێست وەرنەگرن بە پەلە مووچەیان پێدان خۆتان باش ئەو راستیانە دەزانن لاتان روون و ئاشكرایە بەسە ئیتر هەڵویست وەرگرن عەیبە هەموو شەهیدەكان و زۆربەى زۆرى بریندارەكان قووتابى ئێوەن خۆ ئێوە پەروەردەیان دەكەن بەقەدەر ئەوانیشتان پێناكرێت ئێوە ئەوان شۆرشى ئێوە دەبێتە گەورەترین شۆرش لە كوردستاندا ئیتر بەسە بیدەنگى لە ئاست گەندەڵى دەسەڵاتداران ئیتر بەسە با ئەم پاشماوانەى بەعس دەست دەربێنن لە پەروەردەكردنى خوێندكارەكانى ووڵاتەكەمان چاوەروانى هەڵوێستى جوامێرانەى ئێوەین با لەمڕۆ بەدواوە دەستى شۆرش گێران بگرن وەرنە مەیدانى ئازادى بەردەركى سەراو خوێنكارە خوێن گەرمەكانیشتان بهێنن لەگەڵ خۆتان بەیانى چاوەروانتانین مەیدانى ئازادى داگیر بكەن ئێوە ببنە سەرقافلەى شۆرشەكە ئێوە وەرنە پاڵمان پێویستمان بە هەڵوێستانە هەر بژین . پێكەوە ناسرەوین تا سەرئەكەوین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























