<

ئایا خانەوادەى سەردەشت ڕاپێچى دادگا ئەكرێت؟؟

20/09/2010, 12:00 (GMT+1)


لە ڕێكەوتى(4\5\2010) سەردەشت عوسمان  لە زانكۆى سەڵاحەدیین ڕفێنرا، دواى ڕۆژێك تەرمەكەى لەموسڵ دۆزرایەوە . دواتر بەهۆى پەرۆشى هاونیشتیمانیانى بۆ رونكردنەوەى ئەم كارە قێزەونەو تیرۆرستیە لێژنەیەك بەفەرمانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان بۆ ئەم دۆسیە پێكهێنرا، پاش چاوەڕوانى خەڵكى كوردستان و كەس وكارى شەهید بۆ ئاشكرادنى بكوژانى جوانە مەرگ، لەڕێگەى سیناریۆ یەكەوە كەجێى باوەڕ نیە لەدەزگا حیزبیەكانى پارتیەوە ڕاگەیەنرا، كە مەسعود بارزانى سەرۆكایەتى ئەكات. گوایە دەستى لەگەڵ گروپێكى تیرۆرستیا تێكەڵ كردووە.

ئەوەى جێى ڕامان وبیركردنەوەیە لەم هەرێمەدا لەپێناو ئابڕوى بەرزى سیاسى چى ئەخوڵقێت؟؟! ئایا درێژەدان بەململانێ سیاسیەكان بەشێوەیەكى دیموكراتیانە و بەهیزكردنى دیسپلینى حیزبى بەم شێوەیەیە ؟؟! كە گەنجێك بكەنە قوربانى دواتریش نەهامەتى بۆ خێزان و هاورێیانى بێنن ؟؟! ئایا ئەم ڕەوشە كە دەست تێوەردانى حیزبى بیناقاقاى تاك بەتاكى كوردى گرتووە تاكى خاوەن عەقڵ ودربڕینى ڕاى ئازاد بەرهەم ئەهێنى؟؟ یاخود زانكۆو پەیمانگاكان ئەوفلتەرانەن كۆیلەى حیزبى بەرهەم ئەهێنن ؟؟! یان تاكى خاوەن قسەو ئازاد ؟؟!.

بەداخەوە ئێستا زۆر لەسەركردەكانى ئەم هەرێمە سەمەرەیە ئەبینرێ ئیدیعاى لیڕاڵى خۆیان ئەكەن ، من ئەپرسم ئایا لە ئاڕاستەى لیڕاڵدا مرۆڤ ئازاد نیە بەهەر ئاڕاستەیەكدا بڕوات و چۆن بڕیار ئەدات ؟ ئایا بیر تایبەتمەندترین هۆكار نیە بۆ ئەوەى مرۆڤەكان بیربكەنەوە بۆ هەڵكشانى پرۆسەیەكى ئازاد ؟. بەڵام ئەوەى جێى داخە لێرە بەدیلى دەربڕینى ئازاد ، كوشتن وسەركوتكردنى بیرى ئازادە.

ئەم حیزبانەئەیانەوێ نەك هەرخاوەن بیرو ڕاى ئازادى خۆمان نەبین بەڵكو ئەیانەوێ خاوەن بڕیاڕى خۆشمان نەبین ، و بەپێى پەیڕەو پرۆگرامى ئەوان عەقڵى خۆمان لەچوار چێوە بگرین. بەكردارەكانیان ئەڵێن بۆتان نیە قسە بكەن و ناوهێنان بڤە ئەكەن وەك چۆن ناوى كەسایەتیەك ئەهێنى ئەڵین ئەبێ دەست نوێژت هەبێ ئینجا ناوى بێنى !!! ئاى لە سەیرو سەمەرەیى ئەم هەرێمە. لەكاتێكدا لە دنیاى دیموكراسیدا حیزب بۆخزمەتكردن و هەڵهێنانى زەمینەیەكى ئازاد و لەبار دروست ئەبێت، لێرەدا نەك هەر ئەو وتەیەى دیكارت و جودى نامێنێ كەئەڵێ (من بیر دەكەمەوە كەواتە هەم) بگرە ناوهێنانیشى بەدەردى جوانە مەرگت ئەبات . هەربۆیە لەم واقیعە تاڵەى كوردستان كەتا ئێستاش خەڵكەكەى ئەناڵێنێ بەدەست دزى و شرە خۆرى و نەبوونى یاسى جدى ودەست درێژى كردنى جۆراو جۆر، ئەبێ بڵین خانەوادە بەڕێزەكەى سەردەشتى جوانە مەرگ ئێوەش لەبەردەم هەڕشەیان بۆ ڕاپیچكردنتان بۆ بەردەم دادگا.

[email protected]
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان