<

مەحمود سەنگاوى لەگەرمیان سەرى لەیەكێتى شێواندووە

03/02/2011, 12:00 (GMT+1)



لەدواى گۆنگرەى یەكێتى بە بیانوى رێكخستنەوەى ریزەكانى خۆیان لەهەر سنورَیكدا ئەندامێكى مەكتەبی سیاسی یان سەركردایەتى كرانە لێپرسراوى مەڵبەندێك ، مەحمود سەنگاویش كرایە لێپرسراوى مەڵبەندى گەرمیان و . بەپێی وتەى ژمارەیەكى زۆر لەكادیرانى یەكێتى بەتایبەت ئەوانەى لەچینى گەنجان و رۆشنبیرانن . مەحمود سەنگاوى سەرى لەیەكێتى شێواندووە . چۆن ؟
1- بەهیچ شێوەیەك حیسابی بۆگەنجان نەكردووەو تاوەكو ئێستا یەك كۆبونەوەى لەگەڵیاندا نەكردووە .
2- رۆژی 100 جەمەدانى وەسەر ئەبینێ كە زۆرینەیان بۆ داواى پارەهاتوون و تەبعەن دڵیشیان ناشكێنیًَت . ئەى قەیناكە گەنجە بەدبەختەكە یەك دینارى نیە و بێكارى و بێ حەوسەڵەیە ئەى بۆ ئاورێك لەوانە نادەیتەوە .
3- هەرلەكاتى هاتنى بۆ گەرمیان لەرووى بازرگانیەوە چەندین زەوى داوەتە دەوڵەمەندەكانى شارە .
4- هەرلەئێستاوە تەواوى كادیرانى یەكێتى لەسنورەكە موشە موشی وەرگرتنى پۆستن . سەڵاح كوێخاو هێرش فەیزوڵا لەو موشەموشە سەركەوتن بەڵام هەرلەئێستاوە (رزگارى حاجى حەمید ، مامۆستا عەداڵەت (بەهەر پۆستێك رازیە ، لەبەر ئەوەى باس لەهەر پۆستێك دەكرێت خێرا سیفی پێشكەش دەكات) . مامۆستا كاوەى كۆمیتەى شێروانە ، جەمیل ئیبراهیم ، دارا ئەحمەد سەمین ، سالارى پەروەردە . مامۆستا شێرزاد (تەوفیق شپرزە) ، و ژمارەیەكى تر داواى پۆست دەكەن . ئەمە جگە لەوەى جەنابی مەحمود سەنگاوى لەباتى ئەوەى كارى تۆكمە بۆچارەسەر كردنى كێشەكان یەكێتى بكات رۆژانە لەماڵە دەوڵەمەندەكان دەعوەتى دەخوات . قوربەسەر سیاسیەتى ئەم وەڵاتە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان