کوردانی به‌ریتانیا ئه‌مه‌ریکایان تاوانبار کرد له‌و سیسته‌مه‌ی که له‌کوردستاندا هه‌یه
22/05/2010, 12:00 (GMT+1)

پاشان به‌ڕێز خاتوو به‌هره وه‌لی که خاتونێکی چالاکه له بواری مافی مرۆڤدا وه‌کو ئاماده‌بوویه‌ک له خۆپیشاندانه‌که‌دا،ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌مه سێهه‌م جاره به‌ژداربێت له خۆپێشاندان له دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس زه‌رده‌شت عوسمان، دیاره هۆکاری ئه‌وه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و په‌رت و بڵاوییه‌ی که له‌ناو کوردی دانیشتووی به‌ریتانیادا هه‌یه‌و هه‌ر لایه‌نه‌و بۆخۆی ئیش ده‌کات و هه‌ریه‌که به‌ناوێکه‌وه هه‌ڵده‌ستێت چالاکی ده‌کات، که ئه‌مه‌ش بۆته هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی که کوردان له تاراوگه تاڕاده‌یه‌ک له‌یه‌ک دووربکه‌ونه‌وه‌و یه‌کگرتوو نه‌بن.
به‌ڕێز که‌مال ره‌ئوفی سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتی له‌وێ ئاماده‌بوو،ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که چالاکییه‌کانی دژی تیرۆرکردنی زه‌رده‌شت عوسمان له ئه‌وروپاش به‌هه‌مان شێوه‌ی کوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه که هه‌ر له خۆپیشاندانه‌که‌دا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هاوکاری کۆکرایه‌وه بۆ تێچووی خه‌رجی ئه‌م خۆپیشاندانه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و چالاکییانه‌ی که به‌رده‌وام ده‌بێت،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که هاوڵاتییان خۆیان دژی تیرۆکردن و کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگه ئازاده‌کانن،مرۆڤی کورد به‌ره‌و ووشیاربوونه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنن، نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی که چه‌ند لایه‌نێک ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن ئه‌م چالاکییانه لایه‌نێک یاخود بزوتنه‌وه‌یه‌کی له پشت بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















