هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ، پاراستن پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی ترسناک دژ به خه‌ڵکی کوردستان بڵاوده‌کاته‌وه..
08/04/2011, 12:00 (GMT+1)

چاودیرێکی به ئاگا بۆ کوردستانپۆستی دووپاتکرده‌وه و وتی: ئه‌و ریپۆرتاژه‌ی که دوێنێ ئێواره کوردستانپۆست بڵاوی کرده‌وه ، ده‌رهه‌ق به سیناریۆیه‌کی مه‌ترسیدار به‌ڕێوه‌یه ، دواتریش ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی و پارتی، که به‌یاننامه‌ی جاڕدانی شه‌ره دژی خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن که ده‌سه‌لات به نیازه ، مۆدێلی لیبیا له دژی خه‌ڵکی کوردستان دووپاتبکاته‌وه و قه‌تل و عامی خه‌ڵکی بێ دیفاع بکات. له‌سه‌ر ئۆپزسیۆن و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان و به‌تایبه‌تی سه‌رای ئازادییه که هه‌رچی زووه ،داوای روونکردنه‌وه له ئیداره‌ی ئۆباما بکه‌ن و هه‌ڵوێستیان جاربدهن ، و داوایان لی بکه‌ن که فشار زیاتر بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، له پێناو به‌ده‌نگه‌وه هاتنی شه‌قام.
ئۆپزسیۆن ده‌بێ له خالێکی گرنگ ئاگاداربێت ، به‌وه‌ی ده‌سه‌لات هیچ دوور نییه به‌رپرسه‌کانی لۆکا‌ڵی ئه‌مه‌ریکی له نێو هه‌رێمی کوردستان و عێراق به پاره‌یه‌کی زۆری دزراوی خه‌ڵکی کوردستان بهرتیلخوارد نه‌کردبێت ، تا راپۆرتی ناراست و نادورست ده‌رهه‌ق به ئامانجه‌کانی خۆپیشانده‌ران و ئۆپزسیۆن بۆ ئیداره‌ی ئۆباما و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بهرزنهکردبێتهوه . بۆیه پێویست ده‌کات راسته‌وخۆ و بێ دوودڵی داواوی هه‌ڵویست له ئۆباما و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بکرێت. چونکه پێده‌چێت گره‌وی ده‌سه‌لات به‌ته‌واوی له سه‌ر به‌کاربردنی چه‌که دژی خه‌ڵکی کوردستان هیچ نیه‌تێکی گویگرتن بۆ داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له ئارادا نییه.
چاودێره‌که ئه‌وه‌شی زیادکرد ، هیچ که‌م وکورتییهکی تیا نییه ئه‌گه‌ر ئۆپزسیۆن و سهرائی ئازادی داوا له کۆماری ئیسلامی ئیرانیش بکه‌ن ، تا روونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رهه‌ق به‌و پڕۆپاگه‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵات ، که گوایه ئێران ده‌ستی له پشت ئه‌و خۆپیشاندنانهیه، بداته رای گشتی و ،هه‌ڵوێستی خۆی به ئاشکرا ده‌ربخات.
گومانی تێدانییه خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی کوردستان ، له ته‌ک ئه‌جندای خۆیه‌وه جولاوه و ده‌جوڵێ ، بوونی ده‌سه‌ڵاتیکی تاڵانچی و تاوانکار و سته‌مکار له پشت ئه‌و بزاڤه جه‌ماوه‌رییه ، ئۆپزسیۆنیش پستیوانی لێده‌کات.
خه‌ڵکی کوردستان که ئیراده‌که‌ی له سه‌رای ئازادی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێت و هه‌روه‌ها ئۆپزسیۆنیش ، با ده‌سته‌وه‌وه‌ستان دانه‌نیشن ، به‌ڵکو تا کاره‌ساته‌که رووینه‌داوه ، هه‌موو که‌ناڵه شه‌فافه‌کانی خۆیان بۆ ریسواکردنی نیه‌تی ده‌سه‌ڵات بخه‌نه‌ڕوو و رێگیریان لێ بکرێت بۆ قه‌تل وعامی قهزافیانهی مه‌سعود و جه‌لال.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















