له حه‌وته‌م ئاسمانه‌وه
16/07/2013, 12:00 (GMT+1)
گوایا مه‌سعوود به‌رزانی قبووڵی کردووه ببێته‌وه سه‌رۆک بۆیه ئه‌م پارجه شیعره‌م نووسیهو بۆ په‌خشکردنی
مه‌منوونین ئێمه زۆر مه‌منوونین
ئێمه و تۆ وه‌ک لهیلاومهجنوونین
هه‌موومان له دڵه‌ڕاوکێدا بووین
نیگه‌ران و خه‌مبار بووین
ترسمان ببوو به په‌نا
نه‌وه‌ک بێژی نا!
به‌بێ تۆ گومڕا ده‌بین
سه‌رگه‌ردان ده‌بین
جۆباری دیجله تیای نامێنێ ئاو
نه‌وته‌که‌ی که‌رکووک ده‌بێته ئاو
چیای حه‌مرین وه‌کوو قاڕوون
نوقم ده‌بیت و ده‌بێته ئه‌زموون
زۆر سوپاس ئه‌ی سه‌رۆک
کهشتییکهی نووحت هێنا
ڕزگارمان بوو له فه‌نا
کاتێ نه‌تگووت نا!
به‌ڕاستی دڵسۆزی
نیشتمانپه‌روه‌ری
بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها
پێوان و پێوه‌ری
تۆ ده‌تویست ماڵئاوایی بکه‌ی
به‌ڵام ئه‌وانگه‌ل سووربوون
تۆش چونکه زیاد دیموکراتیت
گۆتت قه‌ینا
نابێژم نا!
تۆ چۆن داوا ده‌که‌ی ده‌سه‌ڵات
تۆ گه‌وره‌تری له داواکردن
تۆ به‌رده ڕه‌شکه‌ی که‌عبه‌ی
تۆ له حه‌وته‌م ئاسمانه‌وه
له حهوتهمین ئاسمانه‌وه
وه‌ک زه‌ینه‌بی کچی جه‌حش
مارهکرایتهوه له‌گه‌ڵ گه‌ل
بێوه‌ژن ئه‌ماینه‌وه ئه‌گینا
بۆیه نه‌تووت نا!
مه‌منوونین ئێمه زۆر مه‌منوونین
ئێمه و تۆ وه‌ک لهیلاومهجنوونین
هه‌موومان له دڵه‌ڕاوکێدا بووین
نیگه‌ران و خه‌مبار بووین
ترسمان ببوو به په‌نا
نه‌وه‌ک بێژی نا!
به‌بێ تۆ گومڕا ده‌بین
سه‌رگه‌ردان ده‌بین
جۆباری دیجله تیای نامێنێ ئاو
نه‌وته‌که‌ی که‌رکووک ده‌بێته ئاو
چیای حه‌مرین وه‌کوو قاڕوون
نوقم ده‌بیت و ده‌بێته ئه‌زموون
زۆر سوپاس ئه‌ی سه‌رۆک
کهشتییکهی نووحت هێنا
ڕزگارمان بوو له فه‌نا
کاتێ نه‌تگووت نا!
به‌ڕاستی دڵسۆزی
نیشتمانپه‌روه‌ری
بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها
پێوان و پێوه‌ری
تۆ ده‌تویست ماڵئاوایی بکه‌ی
به‌ڵام ئه‌وانگه‌ل سووربوون
تۆش چونکه زیاد دیموکراتیت
گۆتت قه‌ینا
نابێژم نا!
تۆ چۆن داوا ده‌که‌ی ده‌سه‌ڵات
تۆ گه‌وره‌تری له داواکردن
تۆ به‌رده ڕه‌شکه‌ی که‌عبه‌ی
تۆ له حه‌وته‌م ئاسمانه‌وه
له حهوتهمین ئاسمانه‌وه
وه‌ک زه‌ینه‌بی کچی جه‌حش
مارهکرایتهوه له‌گه‌ڵ گه‌ل
بێوه‌ژن ئه‌ماینه‌وه ئه‌گینا
بۆیه نه‌تووت نا!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























