رونكردنەوەیەك لەكۆمیتەى سەركردایەتى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستانەوە
20/03/2010, 12:00 (GMT+1)
بۆ رای گشتى
ساڵى 2007 ، لە 30-6ولەهەڵبژاردنەوەى سكرتێرى حزبدا،كاتیك كاك(شكراللە حمدامین) لەكۆبونەوەى كۆمیتەى سەركردایەتى دەرنەچوویەوە بە سكرتێرو هاورێ (سامان عەلا)هەڵبژێرایەوە،كاك شوكر بەرەسمى دەستى لەكاركێشایەوەلە حزب،بەڵام پاش چەندرۆژێك،بەشێوەیەكى سەیرودور لەهەموویاساورێسایەكى حزبى،كاك شوكر بانگەشەى سكرتێرى حزبى كردەوەولەگەڵ چەندكەسێك(كەزۆربەیان،لەدەرەوەى حزب) هێنابوونى،كەوتنە پروپاگەندەى ناراستونابەجێ،بۆیە كێشەكەوتە ناو ریزەكانى حزبوچەندین مانگى خایاند تا دواجار بەهاوكارى دۆستانوخەمخۆرانى حزب،رێكەوتین لەسەر چەندخاڵێك .
یەكەم _ كاك (حاجى ملا سعید) كە لە(كۆتایى نەوەدەكاندا) ئەندامى سەركردایەتى حزب بووە،وەك (برا گەورە)بۆماوەى شەش مانگ،تاساڵێك،بە(بێلایەنى) سەرپەرشتى كاروبارەكانى حزب بكات.
دوەم _ جێگرى سكرتیر،هاورى سامان عەلا بێت .
سییەم _لەوماوەیەدا كار بكرێت بۆ بەستنى كۆنگرە یاخود كۆنفرانس.
چوارەم _دیارى كردنى سیاسەتێكى رونوئاشكرا بەپێى ئامانجەسیاسیەكانى حزبولەسەر بنەماى پتەوكردنى گیانى كوردایەتىوپراكتیزەكردنى بنەما دیموكراتیەكان لەدەرەوەوناوخۆى حزب...
بەڵام ، بەداخەوە كاك حاجى نەك هەر نەیتوانى پابەندبێت بەو ریكەوتنەوەو(بێلایەنى) خۆى بپاریزێت،بەڵكو هەر پاش مانگێك خاڵى دوەمى رێكەوتنەكەى هەڵوەشاندەوەو پاش مانكێك دواتریش،كاك(شوكرڵا) ى كردە جێگر،كە لەراستیدادروست بونى كێشەى سەرەكى حزب،سەرجەمى دەگەرێتەوە بۆكاك شوكرو بونى(مەرامە) تایبەتیەكانى .لەهەمووشى خراپتر، كەوتنە پلان گیران بۆدەركردنى ئەو هاورێیانەى كە بەنەیارى خۆیاندەزانین.
پاشان دەبوو هەر بەپێى ئەو رێكەوتنە،كۆنفرانس ببەسترێ،بەڵام ئێستەشى لەگەڵدا بێت،كاك حاجى خۆی لەو خاڵە دەدزێتەوەوئامادە نیە كە كۆنفرانس ببەستین.
هەر بۆیە ئێمە وەك زۆرینەى ئەندامانى كۆمیتەى سەركردایەتى حزبو مەڵبەندەكانى سلێمانىوهەولێروكركوكوبتوین _پشدەروگەرمیانوشارەزوورو كۆمیتەكانى قەرەداغوشارباژێروچەمچەماڵو هتد... رایدەگەیەنین كەبەهیچ شێوەیەك پابەند نینونابین، بەو ریكەوتنەوەوگەر كاك حاجیش دەسەلاتى (براگەورەیى) ماوە با ئامادەیى خۆى بۆ بەستنى كۆنفرانسیكى حزبى ،بەپێى بەرنامەوپێرەوىناوخۆى حزب دەربرێ،ئەوكات هەموومان پابەنددەبین بەدەرئەنجامەكانیەوەگەر هەچۆنێك بێت.
كۆمیتەى سەركردایەتى
بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان
18-3-2010

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان