ملوانکه‌ی یاده‌کان
15/07/2012, 12:00 (GMT+1)
مه‌یسڕه‌وه یاده‌وه‌ری ئه‌م عه‌شقه پر زوخاوه‌ی من
خۆ هه‌ر ئه‌مانن له‌نگه‌ری باڵی شکاوی من ده‌گرن
هه‌ر شریتێک نین یاده‌کان ، وا هه‌رزان فرۆشیان ده‌که‌ی
له بازاڕی بێوه‌فاییت به که‌مترین نرخیان ده‌ده‌ی
کوانوی گه‌رمی عه‌شقم تازه بۆ بینینێ کڵپه ده‌گرێ
گه‌ر ڕابردوی بسڕیته‌وه ڕۆحیشم له‌گه‌ڵی ده‌مرێ
بۆچی به سوکی ده‌ڕوانیت له ئه‌رشیف و مێژوی ئه‌وین
له‌خه‌زنه‌ی پر به‌های دونیا ئه‌وان جوانترین گه‌وهه‌رن
مه یپچڕێنه ، په‌تی ڕۆحم ، وه‌ک زێرێ بێخه‌وش وایه
.له دواهه‌مین ژوانگه‌وه وه‌ک ملوانکه له ملمایه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























