<

نوێژى هەینى وبەردەركى سەرا

02/04/2011, 12:00 (GMT+1)
كاتێك خەڵك دەنگیان هەڵبڕى وهاتنە سەرشەقام وڕوویان لەدەستەڵاتدارانى ئیدارى وسیاسى هەرێمى كوردستان كردداواى هێنانە كایەى دەستەڵاتێكى دادپەروەرانەونەهێشتنى گەندەڵى وگەڕانەوەى سەروەرى یاساووڕەخساندنى هەلى كاربۆبێكارانى وڵات وگەڕانەوەى مافى هاوڵاتى بون بۆهاوڵاتیان وداواى زیادكردنى پرۆژەى حزمەتگوزارى پێویست وبەهەدەرنەبردنى داهات وسامانى وڵات وهەتادواى كراجونكەئەوەى گەل پێى وایەكەدەستەڵات دەبێ لەدەزگاكانى حكومەتداجێبە جێى بكات ئەمانەن لەجەندساڵى حكومڕانى كوردى لە ڕابوردووبەئێستەشەوە هیج گرفت وداوایەكى خەڵكى لەنەبونى ئازادى لەئەنجامدانى نوێژووكەمى ژمارەى مزگەوت وبجوكى هۆڵى عیبادەتەكان نەبوە ئەگەرهەشبوبێت لەمشارولەوشوێن ئەواجارەسەرى بۆكراوە ئیترحكومەت كردبێتى یان حێرخوا تاحەدێكى باشیش كارلەبەردەم حزب وڕێكخراووكەسەئاینیەكاندائاسان بوەبۆبەجێ گەیاندنى كارە (دین)یەكان بەئەدیانەكانى تریشەوەكەوابێت كیشَەوگرفتى گەل لەنەبونى ئازادى فكرى (دین)ى وپەیڕەوكارانیدانیە بەڵكووگرفتە كان وناڕەزایەتیەكانى خەڵك لەوانەى سەرەوەدان كەباس كران ودەبێت دەستەى كاتى مەیدانى ئازادیش كارى جدى بكەن بۆسەسلماندنى بێ لایەنیان وڕێگەنەدەن جۆگەلەى ئارەقەى خۆیان وخەڵكەئازادى خوازویەكسانخوازەكانى بەردەركى سەرابڕژێتە نێوحەوزى مەبەستدارى هیچ حزب وڕكخراوێكەوەوگرنگى بەبەجێ گەیاندنى داواكانى خەڵك بدەن وگرنگى تەواوبەپاراستنى هێمنى شاربدەن وهیچ پێویست ناكات كەبەحزبى بكرێن وهەوڵى قۆستنەوەیان بدرێت لەبەرژەوەندى حزبى وشوێنى داواڕواكان بكرێتەشوێنى هیتافى سیاسى ووتاروونوێژى سیاسى كەبێگومان نوێژەكانى هەینیش بۆبەرژەوەندى حزبە لەلایەن ڕێكخەرانى یەكەم نوێژى بەردەركى سەراوەنەك خەڵكانێكى دینى كەتەنهابەنێتێكى پاك بەشدارى دەكەن لەنوێژە هەینیەكاندا...ئەوەى دەیڵێم قسەكردن نیە لەسەر(دین) وەك فكروباوەروپەیڕووجونكەمن پێم وایە كەئەنجام دانى نوێژپەیوەندیەكى ڕۆحى هەرتاكێكە كەئەنجامى دەدات لەنێوان خۆى وخوداى وەپێیشم وایەلەئەنجام دانى نوێژداتەنهامەبەستێك كە هەتبێت دەبێت بۆبەهێزكردنى ئەووپەیوەندیە ڕۆحیەبێت وە هەربەرژەوەندیەكى دیكەى سیاسى وشەخسى ترى لەپشتەوەبووئەوا(باتڵە) بەڵكوومەبەستم لەونویژەسیاسیانەیەكەبەشێوەى كۆپى كردن وچاوولە(لەوڵاتانى تركردن هاتەئاراوەولەجەندهەینى پێشووەوە لەبەردەركى سەراى سلێمانى ئەنجام دەدرێن بۆمەبەستى حزبى كەتێیدا جۆرەهاهیتافى حزبى وئاینى لەبەرژەوەندى حزبى سیاسى دەكێشرێت بۆیە زۆرگرنە بۆهەمووئەوڕێكخراووحزبانەى كە مەبەستیانەداوارەِواكانى خەڵك بە مەبەستە سیاسیە حزبیەكان وئیسلامى سیاسیەوەببەستنەوە بەرەوزیانگەیاندن لەبەرژەوەندنى گەل ونیشتمان دەڕۆن ودەبێ خۆیان بەدوربگرن وبێڵن باگەل خۆى داواى خۆى بگەیەنێت بەشێوازوڕێگاى مەدەنیانەى خۆیان .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان