دووباره ریپۆرتاژی وێستگه‌ی ده‌نگدانی بیرمینگهام..
05/03/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕێزان وه‌ک لای هه‌موان ڕون و ئاشکرایه، که له ده‌ستپێکی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، و پێش ده‌سپێکردنی پلانی دانانی بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردن، نوێنهرانو به‌رپرسانی حیزبی و حوکمی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات درکیان به فش بونه‌وه‌ی هێزی بێهێزی خۆیان کردبو، وه ڕون و ئاشکرا ده‌بینراو ده‌زانرا، که کردنه‌وه‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدان له تاراوگه زه‌ره‌ور و زیانێکی گه‌وره به پرۆسه‌ی ده‌نگدان له لای ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه قسه له سه‌ر وڵاته‌که‌ی خۆمان ده‌که‌ین ، واتا وڵاتی به‌ریتانیا، زۆرێک له سه‌ره گه‌وره‌کان و که‌سه بێبه‌رهه‌م و ڕه‌مزه بێ ناوه‌رۆکه‌کان له‌م وڵاته‌دا کاری حیزبی به ناوی حکومه‌تی کوردیه‌وه ده‌که‌ن، نمونه‌شیان نوێنه‌ری حوکمه‌تی هه‌رێم به‌یان سامی عه‌بدوڵڕه‌حمان، سه‌ر به لیستی پارتی و بنه‌ماڵه‌یه، شاناز برایم ئه‌حمه‌د سه‌ر به لیستی یادی به‌خێر ی ن ک .

ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مل هوڕه بو، که‌ساڵانێکی زۆره به ناوی کورد و ڕه‌وه‌ندنی کوردیه‌وه هه‌زاران ڕێکخراو جاڵاکی و کار‌و پرۆژه‌ی کوردان ده‌وه‌ستێنن و ده‌ست ده‌گرن به سه‌ر سه‌رجه‌م ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا، واته نابێت‌و ناکرێت هیچ که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌ی ئه‌وان کار بکات، داگیریکردنی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له له‌نده‌ن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جه‌لالیه‌کانه‌وه زیندو ترین نمونه‌ی ڕاستیه‌کانن، پێشتر له ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆستیشهوه زۆر له سه‌ر ئه‌م مهڵبهده قسه کراوه،
ئێمه نامه‌نه‌وێت زیاتر له سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرو به زۆر خۆ سه‌پێندراوه‌دا هیچی دیکه بڵێن، لێ وه‌ک په‌یمانێک که پێمان دابون ئه‌و پێشینهیهمان خسته ڕو، ده‌نا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ڕوی دزێوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیزیزم و تالهبانیزیزم بخه‌ینه ڕو به چه‌ندان لاپه‌ڕه کۆتایی پێنایه‌ت..
خوێنه‌ری خۆشه‌وسیت، لاتان ڕون و ئاشکرا بێت که ده‌سه‌ڵاتی ی ن ک به نوێنه‌رایه‌تی شاناز و پارتی به یان سامی هه‌مو هه‌وڵ و کۆششه‌کانی خۆیان وه‌گه‌ڕ خستوه هه‌تا بتوان به‌ر به ڕوناکی ده‌نگدان بگرن له بهریتانیاد، لێ خۆشبه‌ختانه سه‌رجه‌م هه‌وڵ و کۆششهکانییان وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاو بێ بناماو بێ ناوه‌رۆک ڕوی دزێوی خۆیانی ته‌ڕ کرده‌وه،
نمونه‌ش سه‌ردانه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی به‌یانی سامی بو بۆ ویستگه‌ی ده‌نگدان له شاری بێرمینگهام بۆ مه‌به‌ستی ساخته کردن و کڕینی ویژدانی چاودێران‌و به‌رپرسی ویستگه‌که،
خۆشبه‌ختانه له‌لایه‌ن فه‌ره‌یدون ناوێکه‌وه که وه‌ک به‌رپرسی ئه‌و بنکه‌یه ناسراوه، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی فه‌شه‌ل پێهێناوه‌و پاشان به‌یان له لایه‌ن دهنگدارانو جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوه‌وه، ڕاونراوه به هوتاف کێشانی گه‌نده‌ڵان ده‌بێت دادگای بکرێن نه‌ک بێنه ناو گه‌له‌وه، له گه‌ڵ چه‌ندین هوتافی دیکه،،
له هه‌واڵێکی دیکه‌دا هاتوه، شاناز به نیازه ڕۆژی شه‌ممه و یه‌ک شه‌ممه زۆرترین خلوقات ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له ی ن ک له له‌نده‌نه‌وه ئه‌وه‌ی پشت ڕاستکردۆته‌وه که کۆمه‌ڵێک ڕه‌گه‌زنامه‌ی ته‌زویر و چه‌ندین کارت و ناسنامه‌ی ساخته‌یان دابه‌شکردوه به سه‌ر لایانگرانیاندا بۆ مه‌به‌ستی ده‌نگدان له هه‌مو بنکه‌کانی به‌ریتانیادا..
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕێکی زۆر پاره سه‌رف کراوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م چالاکیایهندا ئه‌و تاراوگه نشینه بێ ئیقامانهیان کردوه به نێچیر که له ڕوی ماددی و لۆژیکیه‌وه باری گوزهرهنیان خراپه، واته به کوردیه‌که‌ی به پاره دنگ ئه‌کڕن و سه‌رقاڵی خۆ سازکردنن بۆ ته‌زویر کردن
لێره‌وه ئاگاداری سه‌رجه‌م چاودێره‌کان ده‌که‌ین که ده‌م و چاوه‌کان بناسنه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کهساانه ئێستا هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌ن چه‌ندین ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته‌ن ، سه‌رجه‌میشیان شاناز و به‌یان لێبهرپرسیارن، هه‌ر بۆیه ههرگومانتان له هه‌ر که‌سێک هه‌بو پۆلی س هێزه ئه‌منییه‌کانییان لێ ئاگادار بکه‌نوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له ولاتی یاسادا ده‌ژین ، بۆ ئه‌وه‌ی له لێپێچینهوهیاندا دان بنێن به تاوانه‌کانییاندا که جارێکی دیکه شاناز و به‌یان به‌ر پرسیار ده‌بن ،،.
له کۆتاییدا به ئومێدی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و سه‌رکه‌وتو ، ده‌نگدارانیش ده‌بێت به روحێکی لێبورده‌یی و به شێوازێکی شارستانییانه مامه‌ڵه له ته‌ک ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا بکه‌ن، با هه‌مو ده‌نگده‌رێک ڕوی شارستانیه‌تی و گۆڕانخوازی خۆی پیشان به جیهانی ده‌ره‌وه بدات.
له گه‌ڵ ڕێزمدا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















