<

(شەپۆلی گەل)

19/03/2012, 12:00 (GMT+1)


كێ دیوێتی هەتا ئێستا
باهۆزەكان
لە جەنگەڵ ودارستانە چرەكانیش
سەڵ كەنەوە ؟!
كەی رویداوە
شەپۆلە توڕەكان دەریا
لە چەپەری گڕی ئاگر
بترسن وخاوبنەوە؟!!
تەماشاكەن
ئەوە چ خەونێكی پوچە
چ خەیاڵێكی بەتاڵە،
دیسانەوە گورگی دێزە
لێی شێواوە،
ئەیانەوەێ
بڵێسەی ئاگری نەورۆز
خامۆش بكەن
چەپەری جەندرمەوجەلاد
لە سەر رێگای ئازادیخوازان وەستاوە!!
كەی تێدە گەن ؟
ئای چەند گێلن ئەو گورگانە ،
خۆدەزانن ئەو دەریایە
دەریای گەلی كوردستانە،
ئەو شەپۆلە توڕەو بەتین تەوژمە
شەپۆلی ئازادیخوازانە،
شەپۆلی گەل
كاتێ بەرەو كەنارەكانی ئازادی
رێگە ئەگرێ ،
گەر ستەمكار شورای چین بێ
ئەیڕوخێنێ !!!
ئەودەمەی گەل توڕە ئەبێ
توڕەیی شەپۆلی دەریا و هێزی باهۆز
تۆزەكەی پێی ناشكێنێ ؟!!
نەورۆزی2012






ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان