<

قبوڵ كردنى ئەنجامى هەڵبژاردن

25/06/2009, 12:00 (GMT+1)
ئایا كوردستان دواى دەرچونى ئەنجامى هەڵبژاردن ئەبێتە ئەمریكا یان ئێران؟ لەنێوان ئەو دوو ئیختیارەدا یەكێكیان بێ گومان ئەبێتە واقیعى كوردستان. هەربۆیە هۆشیاركردنەوەى خلك بۆ قبوڵ كردنى ئەنجامى هەڵبژاردن لە چوون بەرەو سندوقەكانى دەنگدان زۆر گرنگترە بۆ ئەوەى ئەو ئەزمونە تاڵ و خوێناویەى ئێران لە كوردستان دووبارە نەبێتەوەو هەموو لیستەكان بە شێوەیەكى دیموكراسیانەو دوور لە توندوتیژى بانگەشە بۆ لیستەكەیان بكەن و هەربەو هەستەوە ئەنجامەكەى قبوڵ بكەن بۆ ئەو مەبەستە ئەركى سەرەكى لایەنەكانە كە لایەنگرانیان وا پەروەردە بكەن كە نەهێڵن كوردستان بەرەو ئاقارێكى خوێناوى بڕوات و جارێكیكە كورد كوژى رونەداتەوە هەروەها ڕاگەیاندنەكان بەهەموجۆرەكانیەوە بەرپرسیارن لە هێوركردنەوەى جۆش و خرۆشى خەلك.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان