سۆسیایەدار
05/09/2011, 12:00 (GMT+1)
سەرمایەداری ووڵاتم
كۆنە پیاوی سۆسیالیزم !
دۆستی چینی كرێكار
ئاڵا هەڵگری پڕۆلیتار !
ڕۆژێ ووتی تا هەنوكەش
دۆستی چینی كرێكارم
خۆشەویستی هەموو مرۆڤێكی هەژارم
دژی بۆرژوام
دۆستی هەموو ئازادیخوام
تا هەنووكەش نەگۆڕاوم
وەكو خۆم وام !
قەدەر وابوو لەوكاتەدا ،
كرێكارێ دای لە دەرگا
ـ بەڵێ فەرموو
بەترسەوە هاتە ژوورێ
ـ ها دەی بڵێ
*گەورەم قوربان لێقەوماوم
كرێگرتەی كابرایە بووم
وائێستاكە دەركراوم .
من نە دزم نە دەرۆزەكەر
نە سیخوڕم نە نۆكەر
بۆیە هاتووم كارم دەوێ
هێزی لەش و بازووم هەیە
فەرمان بكە بۆتیدەكەم
هەرچیت دەوێ .
سەرمایەدار وەك
بەتینی گڕی دۆزەخ تاودرابێ
وەكو ئاسمان بەسەر سەریا
بەیەكجاری داڕمابێ
توڕە توڕە
لە ئەرزەوە هەتا ئاسمان
بە لێشاو جنێوی داباران
ـ كێ ڕێگەیدا بێیتە ژوورێ؟
فەرمانیدا
دەستوپێوەند قۆڵیانگرت و
هەڵیاندایە ئەو دیو دەرگا.
بۆ سبەینێ دەوڵەمەندێ
هاوڕێی هەمان سەرمارمایەدار
زەنگی تەلەفونەكەی لێیدا
+ بەڵێ كێیە؟
سەرمایەدار لەپاش سڵاو :
"زۆر ببورە كەوا كەمێك كاتت دەگرم ؛
باڵە خانەی سێ نهۆمیت تەواو بووە
پێشكەشت بێ
هەزار هێندەی كەت قابیلە
بەڵام برای بچووكی تۆ
تەنیا ئەوەندەی لە دەست دێ".
تەموزی 2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























