به‌ڕێوبه‌ره‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كان له ده‌ڤه‌ری بیتوێن و پشده‌ر پێیه‌كیان له كۆمیته‌یه‌و پێ یه‌كه‌ی تر له قۆتابخانه
26/02/2010, 12:00 (GMT+1)

مامۆستا كه‌سایه‌تییه‌كی پیرۆزی هه‌یه هه‌ڵبه‌ته هیچ مامۆستایه‌كیش نییه كه‌وا ئایدۆلۆجیاو فیكری تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بێت به‌لام قوتابخانه شوێنێكی پیرۆز‌و گشتییه ناكرێت قوتابخانه‌كان بكرێته شوێنی بانگه‌شه‌ی لیسته‌كانی سه‌ر به‌ده‌سته‌لات، له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی ده‌ڤه‌ری بیتوێن هیچ مامۆستایه‌ك ناوێرێت ده‌می بكاته‌وه باسی لیسته‌كانی پۆپۆزیسیۆن بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ر ده‌ڵێت بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌یه ئه‌مه له كاتێكدا به ئاشكرا‌و به‌بێ په‌رده باس له لیستی كوردستانی ده‌كرێت و به شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ڵێن.
له‌هه‌فته‌ی پێشووتر له‌ده‌رسی چواره‌مه‌وه دوو قوتابخانه به‌ناوی قوتابخانه‌ی بیتوێنی چوارقوڕنه‌و ئاسۆ ی بنه‌ڕه‌تی چۆڵ ده‌كرێن و زۆرینه‌ی مامۆستاكانی به‌ره‌و كۆمیته به‌ڕیده‌كه‌ون چییه بابای كاندیدی لیستی كوردستانی قسه‌یان بۆ ده‌كات زۆر ناشایستیانه سوكایه‌تی به‌و قوتابیانه ده‌كات كه له بن خێوهتهكانن له‌به‌رده‌م به‌ڕیوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕانیه كه دوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن. كاندیدی لیستی كوردستانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له %80 خه‌ڵكی كوردستان دامه‌زراوه ناكرێت چیتر خه‌ڵك دابمه‌زرێت، نازانم ئه‌و كاندیده‌ی لیستی یه‌كێتی به‌چ به‌پێی چ ئامارێك ئه‌و سه‌ر ژمێریهی كردبێت ناكات ئه‌ندام لق و كۆمیتهكانیشی حیساب كردبێت ئه‌ینا ئێستا له % 50 خهڵًكی دامه‌زراو نییه‌و هیچ مووچه‌یه‌ك له خه‌ڵك وه‌رناگرێت، له‌كاتێكدا هه‌موو هاولاتییهك مافی خۆیه‌تی داوای داهاتی سالانه‌و مانگانه‌ی خۆی له حكومه‌ت بكات.
به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و سه‌هوی كردبێت و مووچه خۆره بندیواره‌كانی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌ندامه فهخریهكانییشی حیساب كردبێت بۆیه وای زانیوه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی دامه‌زراوه ناحه‌قیشی ناگرم له سیاسه‌ت نازانێت و تازه هاتۆته نێو گه‌مه‌ی سیاسیه‌وه. بهپَی چه‌ند زانیاریه‌ك ئێستا هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی بهكۆمیتهكانی یه‌كێتیه‌وه بكات ئه‌وا مووچه‌ی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، له‌و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ سایه‌قێكی گه‌نجدا بووم ووتی من ئه‌ندامی كۆمیتهم له سه‌روچاوه، وه زیاتر له مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرم له كۆمیته‌ش مووچه وه‌رده‌گرم به‌لام سوێندی بۆ خواردم كه‌وا ده‌نگ به لیستی یه‌كێتی نادات به‌ڵكو ده‌نگ ده‌داته لیستێكی ئیسلامی به بڕوای خۆی ده‌یوت ئیسلامییه‌كان پاكن و دزی ناكه‌ن.
له‌سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی تر له زۆرێك له قوتابخانه‌كان هه‌ندێك له قوتابیان ئه‌ڵێی كۆمیته‌ی یه‌كێتی به‌كرێی گرتوون یه‌كسه‌ر دوای ده‌وام به‌سه‌یاره به‌شه‌قامه‌كاندا دهوڕێنهوهو بانگه‌شه بۆ لیستی هاوپه‌یمانی و كاندیدی یه‌كێتی ده‌كه‌ن. له كۆتاییدا ئه‌وه ده‌ڵێم كه‌وا هه‌ر حیزبێك گه‌ر جمهوری مه‌بده‌ئی نه‌ماو له دهستهلاتیشدا نه‌ما ئه‌وا ئاماده‌یه هه‌موو قوچ و قوچبنێك بكاته باره‌گاو بۆ هه‌موو شوێنێكیش پاره هه‌ڵده‌ڕێژێت و له پێناو مانه‌وه‌ی خوی‌دا سنوری چه‌ندین موقه‌ده‌سات ده‌په‌ڕێنی وه‌ك قوتابخانه‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆیه پێویسته خه‌ڵك مامۆستیانه هۆشیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و قودسیه‌تی مامۆستایی بپارێزن خۆیان دوورخه‌نه‌وه له حیزبایه‌تی له‌نێو دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی دام و ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی هه‌موو كه‌سێك ئازاده.
http://www.zankokurd.org/Direje.aspx?Babet=Riportac&Jimare=266&Menu=Riportac
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















