به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی گرنگ له(پ.د.ک)ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی مافیاوه
04/05/2009, 12:00 (GMT+1)

کردبوو ، ئه‌مه خۆی له‌خۆیشیدا دان پێدا نانێکی ته‌واوه که (کوردستانپۆست) درۆ ناکات و شته‌کان به‌به‌ڵگه‌وه داده‌به‌زێنێت ، له‌هه‌مان نووسراوی مه‌کته‌ب سیاسی‌دا هاتووه و ده‌ڵێت: ((هه‌ر به‌رپرس و کارگێرێکی لقه‌کان وه‌یان مه‌کته‌بی حیزب سه‌رپێچی ئه‌و خاڵانه بکات که ئیشاره‌ی پێدراوه ئه‌وا تووشی لێپرسینه‌وه ده‌بێت و سزا ده‌درێت))، من لێره‌دا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌وان له لایه‌ن فازیلهوه سزا بدرێن ئه‌ی ئه‌گه‌ر فازیل میرانی هه‌مان هه‌ڵه‌ی دووباره کرده‌وه کێ سزای بدات؟؟!!!،چونکه هه‌روه‌ك هه‌واڵی به‌ڵگه‌دار هه‌یه که له‌ئێستاوه(فازیل میرانی)خه‌ریکی پیلانێکه بۆدانانی ناوی(په‌خشان محمد فه‌ره‌ج) که خوشکی ناوزڕاو(دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج)ه له لیستدا وه‌ک کاندیدێکی پارتی بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ،جێی وهبیرهێنانهوهیهمانگی(6/2006)هه‌ر خودی فازیل میرانی بوو ئه‌م (په‌خشان محمد فه‌ره‌ج)ی له (له‌نده‌ن)ه‌وه هێنایهوهویهکسهر به بڕیارێکی قهرهقووشیانه کردیه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانیه‌کانی پارتی و هه‌تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش ههرلهسهرئهوکارهی به‌رده‌وامه‌له(هه‌ولێر)،وهڕابردووی ئه‌م (په‌خشان محمد فه‌ره‌ج)هش له‌ڕابردووی(دره‌خشان)ی خوشکی رهشترو قێزه‌ونتره، هه‌ربۆیه‌ش مێرده‌که‌ی له‌ساڵی 1999 ته‌ڵاقی داوه،، هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵ و به‌ڵگانه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر نزیک له محمدی مهلاقادرهوه پێی ڕاگه‌یاندین: ((که محمدی مه‌لاقادر ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی باسی له‌وه کردووه که فازیل میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌م نووسراوه‌ی له ژێر فشاری مه‌سرور بارزانی سیداد بارزانی دا نووسیوه و ئاڕاسته‌ی ده‌زگاکانی پارتی کردووه ، وه ئه‌م فشارهشیان بۆ فازیل به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که خودی فازیل له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا ڕۆڵێکی زۆر سلبی هه‌بووه ، ئه‌ویش به دانانی چه‌ند که‌سانێکی به‌دڕه‌وشت و کۆنه به‌عسی و ڕابوردو پیسی وه‌ك (دره‌خشان محمد فره‌ج) و (ئه‌حلام ئه‌سعه‌د) له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستاندا ، ده‌رئه‌نجامه‌که‌یشی ئه‌وه بوو ئه‌م کاره‌ی فازیل زۆر خراپ که‌وته‌وه له‌سه‌ر پارتی ، هه‌ر بۆیه ئه‌م جاره له ژێر فشار‌و چاو سوور کردنه‌وه‌دا ، سیداد بارزانی و مه‌سرور ئه‌م نووسراوه‌یان پێکردووه))،، من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فا بارزانی زیندوو بوایه‌و ئه‌م ڕه‌وشته پیسانه‌ی فازیل میرانی بدیایه ، باوه‌ڕتان بێت هیچی لێنه‌ده‌کرد ، به‌ڵام بۆیاخی ڕه‌شی به‌سه‌ری فازیلهوه نه‌ده‌هێشت و ده‌ستی له پشتی ده‌دا!. زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌ته ڕه‌خنه‌ییانه له ساڵی 2007 و2008 دا له سایتی کوردستانپۆستدا بڵاو بوونه‌وه له‌سه‌ر فازیل میرانی ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه، له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستن و خودی مه‌سرور بارزانی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ پێكهێنا ، بۆ لێکۆڵیه‌نه‌وه له‌سه‌ر وورده‌کاری ئه‌و زانیاریانه‌ی نێو بابه‌ته‌که‌ی کوردستانپۆست و ئه‌و که‌سانه‌ی که ناویان هاتبوو له ناو بابه‌ته‌که‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (شه‌ماڵ علی) ناسراو به‌شه‌ماڵی گومرگ به‌رپرسی پاراستنی لقی 4 ، لێپێچینه‌وه‌ی ده‌ستپێکرد له‌گه‌ڵ (سیروان باپیر) و هه‌ندێ که‌سی دی ، لێپێچینه‌وه‌که‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که چۆن ئه‌و زانیاریه ووردانه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی پارتی گه‌یشتوه‌ته ده‌ست کوردستانپۆست، وه ئه‌و ناوانه‌ی که لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرا ئه‌و که‌سانه بوون که به ئاشکرا ناڕازییان هه‌بوو له‌سه‌ر دانانی(دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج)به‌و رابردووه ڕه‌شه‌یه‌وه، لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئه‌ویش کاتێك که ده‌رکه‌وت که فازیل میرانی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه گه‌وره‌و په‌ڵه ناشیرینانه‌ی خستیه سه‌ر پارتی ، بۆچی له سه‌رهه‌مان پۆستی سه‌رکردایه‌تی هێشتیانه‌وه ، ده‌پرسم ئایا ئه‌گه‌ر فازیل له‌ناو پارتیدا نه‌مێنێت پارتی شکست دێنێت . وهههرههمان سه‌رچاوه‌ی نزیک له محمد مه‌لا قادره‌وه درکاندی که:((چه‌ندین جار دکتۆر محموود عوسمان و دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی- هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌رزنجییه ئه‌ویش به‌عسییه‌کی عه‌یار 24 بووه- سکاڵایان لای محمد مه‌لا قادر کردووه له‌سه‌ر ئاست نزمی و به‌دڕه‌وشتی دره‌خشان و ئه‌حلام وه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌م کاره خراپه‌ی که فازیل میرانی کردوویه‌تی ، وه زۆربه ئاشکرا باسیان له‌وه کردووه که براده‌رانی لیستی سه‌وزیش له هاوپه‌یمانی کوردستان زۆر دڵگرانن به‌و هه‌ڵسوکه‌وته ناشه‌رعیانه‌ی که ده‌یکه‌ن له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ، کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێك محمدی مه‌لا قادر چاوی به‌هه‌ر یه‌ك له‌دکتۆر مه‌حموود و دکتۆر سه‌عدی ده‌که‌وێت یه‌که‌مین پرسیار ئه‌وه‌یه که‌لێیان ده‌کات ده‌ڵێت :چی تازه‌تان پێیه له‌سه‌ر : دووشێرهکهی په‌رله‌مان دره‌خشان و ئه‌حلام خان))
خوێنه‌رانی به‌ڕێز:ئه‌مه‌ی له‌خواره‌وه‌ش ده‌یبینن به‌شێکن لهوناڕهزایی و بابه‌تانه‌ی که له‌ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا بڵاوکراوهتهوهلهسهردانانی(دره‌خشان) و(ئه‌حلام)له‌لایه‌ن(فازیل میرانی)ه‌وه،که‌له‌کاتی خۆیدا کوردستانپۆست به‌شی شێری به‌رکه‌وت لهئاشکراکردنیاندا ، بۆ زیاتر زانیاری ده‌توانن ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه ببینن له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ی بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزمان شی کرده‌وه ، هاوکات پێیشتان ڕاده‌گه‌یه‌نێین که هیج نهێنیه‌ک نییه بتوانی خۆی قورتار کات له‌ده‌ست کوردستانپۆست
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/pdkparlamanter.pdf
هه‌ولیر 1/5/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















