<

بەری خۆر بە بێژینگ ناگیرێت

07/06/2009, 12:00 (GMT+1)
کوردستانپۆست: براله‌ تۆ هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ل تۆمه‌ت ده‌خه‌یته‌ پاڵ سه‌کۆی ئازدی کوردستانپۆست، ئه‌وه‌تا تۆش هه‌قی وه‌ڵامدانه‌وه‌تان هه‌یه‌ وه‌ک چۆن مه‌نده‌لاوی هه‌قی قسه‌کردنی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئیستگلالکردنی پله‌ و پایه‌ له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتدا ، ئێمه‌ نامانه‌وێت ببین به‌ ته‌ره‌ف ، به‌لام دڵنیاین که‌ ده‌سه‌ڵات هیج ئیبداحێک نه‌ماوه‌ له‌ پێسیلکاری له‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان نه‌کات.. جا ئێمه‌ له‌ سۆنگه‌ی باوه‌ڕیمان که‌ هه‌موو که‌سێک هه‌قی به‌رگری له‌ خۆکردنی هه‌یه‌ ، وه‌ک چۆن ئێمه‌ ئه‌رکی به‌رگریکردنمان له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یه‌کمان له‌سه‌ر شانه‌ .‌
كاتیك كەزانیم لەم سایتە نوسینیك لە سەر من بلاو كراوەتەوە لەلایەن كەسیكەوە بەناوی هادی مندلاوی دلنیاشم ناوەكە خوازراوە هی خودی نوسەرەكە نیە بەهەر حال زۆر سەرم سورما لەدلی خۆمدا ووتم ئەبێ خەلكانی وا هەبن بەم شیوەیە حەز بە لەكەدار كردن و ناو زراندنی خەلك بەكەن ...ئەی كوا ویژدانی مرۆڤایەتی . لەگەل ئەوەشدا پێم باش نەبوو وەلامى ئەم جۆرە درۆو دەلەسە هەلبەسراوانەى كەسانى نامەسئول بدەمەوە كە ئەیەوێت رەق وكینەی دلە رەش داگەراوەكەی بەمن دابمەكینیتەوە دیسان حەق وانیە خەلكانیك بە ناوى ئازادى را دەربرین ریگایان پێ بدریت بەم شیوەیە لە سایت و رۆژنامەكان تانەی نا بەجێ بگرنەخەلك ببێتە هۆی ریندار كردنی هەستی خەلك بەتایبەتى لە سایتى بەرێزتانەوە رۆژانە جۆرەها درۆو دەلەسەى هەلبەستراو بەرچاوى خوێنەر دەكەوێت كە ئەمەش تەواو پێشێلكارى ماف و كەرامەتى تاكەكانە نەك ئازادى را دەربرین...

هاوپۆلە خۆشەویستەكانم بە چاكیان زانى وەلامى ئەم دەم رووتە لە هەمان سایت بدرێتەوە بە تایبەتیش كە نوسەرى ئەم بابەتە نەیویستوە تەنها ناوى من لەكەدار بكات وەك قوتابیەك بەلكو هەولى داوە ناوى مامۆستا بەرێزەكانیش لەكەدار بكات و هەولیشى داوە بەجۆرێك كێشە و ئاژاوە بخاتە نێوان قوتابیان و مامۆستاكان . دیارە ئەم جۆرە كردەوانە تەنها لە مرۆڤى نەفس نزم و ناكەس بەچە نەبێت لە كەسى تر ناوەشێتەوە بۆیە بریارم دا وەلامێكى بەپێزی نوسەرى بابەتى ئەفسەرێكى پارتى بە پاسەپۆرتێك بروانامەى كۆمەلناسى لە زانكۆى سەلاحەدین وەردەگرێت بدەمەوە . پێم باش بوو دێر بە دێرى نوسینەكەى وەلام بدەمەوە.

1- نوسین و بلاوكردنەوەى ناوەرۆك و ناوى تەواوى من پێدەچێت لەگەل خۆم قوتابى بێت ... بەلام ئەمەیان درۆیەكى رون و ئاشكرایە كە بەبێ دەوام كردن و تاقى كردنەوە دەرچوبم چونكە قوتابیەكان شایەدن لە بەشداریكردنی من لە وانەو تاقیكردنەوەكان .

2- نازانم حزب چ پەیوەندیەكى بەم باسە هەبووە كە كاكى بەناو نووسەر لەخۆیەوە ویستویتى حزبى پێ تاوانبار بكات .

3- دەركردنى پاسەپۆرتێك ئایامەبەستت چ جۆرە پاسەپۆرتێكە؟چونكە دەركردنی پاسپۆرت مافی رەوای هەر هاوولاتیەكە ویستبى توانیویەتى دەرى بكات نەخاسمە مامۆستایەكى بەرێزیزانكۆ كە هەرگیز كێشە نەبووە لەبەردەمى بۆ دەركردنى پاسەپۆرت .

4- ئایا مندلاوی پشتى بە چ سەرچاوەیەك بەستووە ئاخر دەكرێت بەشدارى فلان دەرسى نەكردووە وە نمرەى وەرگرتوە شتی لەم جۆرە نەك بەشدارى سەرجەم تاقى كردنەوەكانم نەكردبێت و لە هەموشیان دەرچوبم تۆزێك درۆكانت كورت كەروە.

5- من نازانم چۆن وەلامى ئەم دێرەت بدەمەوە كە ویستوتە ناوى پیرۆزى دكتۆرێكى ناو كۆلێژ لەكەدار بكەیت ئەوە چۆن رێزو حورمەتێكە كە فێركراوى لەمالەوە بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاكانت بگریت .

6- كاكە گیان هێواش من نەبەرێوەبەرى فرۆكەخانەم نە دەسەلاتى ئەوەشم هەیە رێگاى سەفەر كردن و سەفەر نەكردن لەكەس بگرم من تەنها ئەفسەرێكم لە جوازات نەك لە فرۆكە خانەش ئەو مامۆستایەى بوختانت بۆ هەلبەستاوە خۆى خاوەنى (جنسیەى المانیە) جا من كێم بەو شێوەیە تەهدیدى خەلك بكەم و رێگاى سەفەرى لێبگرم .

7- مندلاوی لەم دێرەى دا تەنها ویستوێتى كێشە لە نێوان من و هاوپۆلێكی خۆشەویستم دروست بكات بۆیە وەلامى نادەمەوە : ئەو بێرێزى لە بەرامبەر بەرێز دكتور محمد خۆشناو سەرۆكی زانكۆ نیشان داوە خۆى لە خۆیدا نیشانەى بێمستەوا بوونى خۆیەتى كاكى بەناو نووسەر كە بەگوێرەى نوسینەكەى تارادەیەك رەنگە بناسرێت كێیە .



8- وادیارە هەولدەدات لە داهاتوو شتى هەلبەستراوى ترمان نیشان بدات ئێمە نە لەرابردوو نە لە داهاتووشمان ناترسین پێشم وانیە نووسەرى ئەم بابەتە لە روانگەى هەستى لێپرسراوەێتیەوە ئەم كارەى كردبێت و وا بەبێ ویژدانى و بێ بەلگە خۆى خستبێتە ئەم گێژاوە كە لەخۆى زیاتر كەسى تر گرنگى پی نادات بەلكو دەشێت بۆ مەەستیكی تایبەتی ئەوەی كردبێت و هەروەكو ناویك منی تیهەلكیشابێت بۆ مەبەستە گلاوەكەی .


قوتابی قوناغی سێیەمی بەشی كۆمەلناسی ئێواران

زانكۆی ێلاحدین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان