له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی " پاراستن" به‌گه‌ڕخستنی پلانی (B)یه..
31/12/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سعود وه‌کو ده‌توانێت بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتیی خۆی کاری له‌سه‌ر بکات، ئه‌و پاره زۆره‌یه که له رێگایه‌وه هێز و توانای خۆی له‌ناو ده‌سه‌ڵات و پارته‌که‌یدا به‌هێز ده‌کات، ئه‌مه بۆچوون و بیرکردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه، لێ هۆشیاریی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌رچه‌نده له چوارچێوه‌ی گروپێکی زۆر که‌مدا ده‌بینرێت، لێ له نهشونومادایه و فاکته بابه‌تییه‌کانیش کاریگه‌رانه‌تر کار له‌و کایه ده‌کات، بۆیه له‌هه‌لومه‌رجێکی وادا و بۆ بهرهگاربوونهوه بنه‌ماله‌ی بارزانیی پێویستی به که‌ره‌سته و پلانی تازه‌یه، ده‌نا وه‌ک جاودێرانی سیاسیی بۆچوونیان وایه، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه تا چه‌ند ساڵی داهاتوو به‌ره‌وه نه‌مان و تێداجوون ده‌چن، ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌مێنێته‌وه پاره‌یه و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست ده‌چێت، له‌گه‌ڵ نه‌مانی دهسهڵاتییشدا بوون و پاراستنی پاره‌کانیان ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه، بۆیه پاراستن به‌نیازه بۆ درێژه دان به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بیر له کاریی تیرۆریستانه ده‌که‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر بۆیان سه‌ر بگرێت چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌م نزیکانه کۆمه‌ڵێک کاری وا ئه‌نجام بده‌ن.
تا ئێره ئه‌وه‌ی باسمان کرد، سه‌ره‌تایه بۆ راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که و ئه‌و پلانه‌ی، بنه‌ماڵه به‌نیازه بیکاته ستراتیژی ده‌زگای پاراستن و کاری له‌سه‌ر بکات لێره به‌دواوه باسی ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو ده‌زگای پاراستن رایگه‌یاند، باسی له پلانێک کرد، که ده‌زگای پاراستن به‌تایبه‌تیی پاش کۆنگره‌که بۆیان ده‌رکه‌وت، که خه‌ڵکی به‌ناوی A و B ، واته دوو هه‌نگاو بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی که بنه‌ماڵه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ری کار بکات، ئه‌مه بۆ ئێمه نوێ بوو، ئه‌م دوو هه‌نگاوه دابینکردنی سه‌ره‌کیترین که‌ره‌سته‌یه له ته‌ک بوونی ده‌یان پلانی دیکه و له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه.
جێگای ئاماژه پێکردنه گروهێکی ته‌نگی بڕیار له پاراستن له‌لایه‌ن سێ که‌سه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت بریتین: له مه‌سعود و مه‌سرور و سیداد، ئه‌م سیانه له ورده‌کاریی زۆر ورده‌وه ئاگادارن تا گه‌وره‌ترینیان، ئه‌م گروپه بڕیارده‌ری ئه‌و دوو پلانه‌ن، که بریتییه له پلانی گه‌مارۆدان و هێرشکردن و تیرۆر".
پلانی A : پلانی زیاتر کارکردنه به ئاشکرا که تێیدا گه‌مارۆدانی دوژمنانی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی و به‌گه‌رخستنی راگه‌یاندن و به‌کاربردنی داموده‌زگاکانی په‌رله‌مانی و حکومی و دادگاکان و چه‌کداره‌کانیانه بۆ لێدانی دوژمنان و لاوازکردنیان.
پلانی B : ئه‌و پلانه‌یه که تییدا تیرۆری ریکخراو هاوپێچ به سیناریۆی ئاماده‌کراو دژی دوژمنان به‌کار ده‌بردرێت.
سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی پێی دا و وتی: هه‌ردوو پلانه‌که پهڕهڵهل (هاوته‌ریب) به یه‌کتری جێبه‌جێ ده‌کرێت، هیچ لێکهوتیهک نابێت رووبدات بۆ سه‌لامه‌تی کۆی هه‌ردوو پلانه‌که. دوژمنانیش له‌و پلانه له مانه‌ی خواره‌وه پێکدێن:
1- دوژمنه‌کانی ناوخۆ: ئه‌وانه بریتین له گروپه ناره‌زاییه‌کانی نێو پارتی که له پێش و پاش کۆنگره به‌رهه‌م هاتوون ، ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له کۆنگره ژماره‌یان زیاد له 6 که‌س ده‌بن ، ئه‌و به‌رپرس لقانه‌ی که محارهبهکران و ده‌رنه‌چوون که زیاد له 12 به‌رپرسی لق ده‌بن ، ئه‌و ئه‌ندامه سه‌رکردایه‌تییانه‌ی که پاراستن له کۆنگره به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ده‌ریکردن و ژماره‌یان له 7 که‌س زیاتره ،ئه‌مه له‌ته‌ک بوونی ده‌یان کادری مامناوه‌ندی که ئه‌وانه‌ش وه‌ک دوژمن ده‌بینرێن.
2- دوژمنه ده‌ره‌کییه‌کان؛ ئه‌وانه‌ن که زۆرینه‌ن و له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتین و بریتین له که‌سایه‌تی ئۆپزسیۆن و رووناک‌بیر و رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، دیاره له‌سه‌رووی ههموانهوهش بزوتنه‌وه‌ی"گۆڕان' و ئه‌و که‌سه ئازادانه‌ی نێو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، جێگه‌ی پێشه‌وه‌یان له پلانه‌که گرتووه.
سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی داێی وتی: پاراستن ئه‌مجاره سڵ له هیج شتێک ناکاته‌وه به جددی ده‌ست ده‌وشێنێت و کرده‌ی تیرۆر به فراوانی ئه‌نجام ده‌دات، جه‌ختیشیی کرده‌وه که پێویست ده‌کات ریگری له‌و پلانه چه‌په‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه بگیرێت به‌وه‌ی شاڵاوی تیرۆری بنه‌ماڵه بۆ جێبه‌جێکردن له ئانوساتدایه ، ده‌یانه‌ویت هه‌ڵمه‌تێکی تیرۆر به سینارێۆی جیاجیا له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن ، شوێنی تیرۆرکردنه‌کان ده‌ستنیشانکراوه وه‌ک جوگرافیای کرده تیرۆریستیه‌کان، ده‌یانه‌وێت کرده‌کان تا ده‌کرێت له چه‌ق دوور بێت "هه‌ولێر" ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌کرا گرنگ نییه... سلێمانی و که‌رکوک و به‌غدا ده‌بێته شانۆی جێبه‌جێکردنی ئه‌م پلانه، چونکه ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆنترۆڵی بنه‌ماڵه‌ن .
بۆ به‌غدا سه‌رچاوه‌که وتی: بۆ شکاندنی هه‌یبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی "گۆڕان" یه‌ک یا دوو په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان له به‌غدا هه‌وڵی تیرۆرکردنیان ده‌ده‌ن، بۆیه من لێره‌وه به خه‌ڵکی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێم: هه‌ر کاریکی تیرۆریستی که دژیان رووده‌دات جگه له بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هیچ که‌س و لایه‌نی دیکه نییه.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێم: (سه‌رچاوه‌که): داوا له کوردستانپۆست ده‌که‌م هه‌رچی زووه ئه‌م هه‌واڵه بڵاوبکاته‌وه و نامه‌یه‌کی به‌په‌له به هه‌ردوو زمانی عاره‌بی و ئینگلیزی ره‌وانه‌ی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناوخۆ و جیهان بکات بۆ به‌رگرتن له‌و کاره تیرۆریستیانه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود ده‌یه‌وێت جێبه‌جێیان بکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















