بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی به هاوکاری ته‌کنیکی میتی تورکان ..ده‌یه‌وێت ته‌شویش بخاته سه‌ر که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کان .
02/03/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌که وتی: ماوه‌ی ساڵێک ده‌بێت ده‌ست به‌و کارهکراوه ، وه‌بیری ئێمه‌شی هێنایه‌وه که هه‌ر خۆی بوو دهنگوباسی گه‌یشتنی ئامیر و که‌لوپه‌لی گرنگ بۆ چاودێری و ته‌شویش خستنه‌سه‌ر په‌خشی ته‌له‌فزیۆنه‌کان پارساڵ به کوردستانپۆستی دا.
سه‌رچاوه‌که زیاتری ووت : ئه‌م ئامێرانه به‌شێکیان که په‌یوه‌ندی به ئێران هه‌یه له‌سه‌ر چیای کۆڕه‌ک دامه‌زرێنراون ، که زۆر زانیاریم نییه له‌سه‌ری ، به‌لام ئه‌و ئامیرانه‌ی که تایبه‌ته به ته‌شویش خستنه‌سه‌ر په‌خشی ته‌له‌فزیۆنه‌کان ئه‌وا له سه‌رێ ره‌شه و له شوێنێکی باش تۆکمه پارێزراوه.
سه‌رچاوه‌که دووپاتی کردوه‌و که ئه‌م بنکه‌یه که بنکه‌ی ته‌شویشه له سه‌رێ ره‌شدایه بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌کانی گروپی "رۆژ تیڤی، نه‌ورۆزتیڤی ، ئێمئێمسی" و هه‌روه‌ها بۆ ته‌له‌فزیۆنی KNN که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانییه‌وه په‌خشی ده‌کات .
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی زیادکرد که ئه‌م ئامیرانه له تێست ده‌رچوون ، هه‌رکاتێک ده‌زگای پاراستن به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ میتی تورکیا بیانه‌ویت ، ده‌توانن کاری پێبکه‌ن.
ئه‌م بنکه‌یه بنکه‌یه‌کی ناشه‌رعییه و هیچ ره‌زامه‌ندییه‌کی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی نییه به‌ڵکو ده‌چیته قالبی قه‌رسه‌نه‌ی سه‌ته‌لایت و له به‌رده‌م دادگایی نیو ده‌وڵه‌تی سزای قورسی هه‌یه.
قه‌ناتی ئه‌لجه‌زیره ئه‌ویش پێش ماوه‌یه‌ک له کاتی په‌خشی راسته‌وخۆی شۆرشه‌کانی تونس و میسر و ئێستاش لیبیا، په‌خشه‌که‌ی تووشی ته‌شویشی زۆرهات ، پاش به‌دواداچوونی وردی که‌ناڵه‌که ده‌رکه‌وت ناوه‌ندی ئه‌م ته‌شویشه له ته‌رابولسی لیبیایه و له ناوچه‌یه‌کدایه که نه‌خۆشخانه‌یه‌کی لێیه به‌ناوی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دیین .
ئه‌م ده‌سه‌لاته تۆلیتار و دژه مرۆیی و دژه ئازادییانه به هۆی بوونی پاره‌ی دزرای خه‌ڵکی . سڵ ناکه‌نه‌وه ته‌کنه‌لۆژیا ده‌خه‌نه خزمه‌ت کپکردنی ده‌نگی خه‌لکی و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کان.
سه‌رچاوه‌که وتی: تورکیا ئه‌م ناوه‌نده‌ی له سه‌رێ ره‌ش داناوه و له نێو خاکی تورکیا داینه‌ناوه ، هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م کرده‌یه کرده‌یه‌کی ناشه‌رعییه و له‌به‌رده‌م یاساکانی نیوده‌وڵه‌تی تاوانێکی گه‌وره‌یه ، کوردستانیس که ئیستا خیڵ به‌ریوه‌ی ده‌بات و بۆته مۆڵگه‌ی هه‌موو کارێکی نایاسایی و ناشه‌رعی . تورکیا به‌باشترین شوێنی داناوه و خۆی له‌و به‌رپرسیاره‌تییه دزیوه‌ته‌وه.وتی: ده‌مه‌وێت وه‌بیر خوێنه‌ران بێنمه‌وه: که چه‌نده‌ها که‌س له حکومه‌ت و دادگای عیراقی تاوانبارن به دزی و تالانیی که چی تاوه‌کو ئێستا له کوردستانن به ئازادی ده‌سورێنه‌وه ، له‌وانه بروسکه نوری شاوه‌یس و حازم شه‌علان که زیاتر له 2 ملیار دۆلاریان به رۆژی رووناک له خه‌لکی عێراق دزی و لای بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی پاریزراوه. ئه‌م زۆنه زۆنی ناشه‌رعی و ناقانونی پیدهوترێت ، که مافیاکان و تیرۆریستان شوێنیان تێدا ده‌بێته‌وه.
ئه‌م بنکه‌ی ته‌شویشه‌ی بنه‌ماڵه رێک دێته‌وه له‌گه‌ل بونیادی خێڵ و دواکه‌وتووی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ، که ده‌یه‌وێت به کپکردنی ده‌نگه‌کان درێژه به‌ده‌سه‌لاتی بدات. لیره‌دا هه‌قه خه‌لکی کوردستان له‌و بنه‌ماڵه دواکه‌وتووه بپرسێ: ئه‌گه‌ر بۆ کپکردنی ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان گه‌وره‌ترین پیلان له‌گه‌ل چهپهلترین ده‌زگای به‌دناوی میت ئه‌نجام بده‌یت ، پێمان نالێی " سه‌ربه‌خۆی کوردستان چۆن راده‌گه‌یه‌نیت ، که کۆنترۆڵت له‌به‌رده‌ست ئه‌م ده‌زگایه" بیت .
پیویسته ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه سکاڵا له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له دادگای نیوده‌وڵه‌تی تۆماربکه‌ن بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه دژه ئازادییه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















