پشتگیری له‌به‌ڕێز (ڕێبین هه‌ردی)ده‌كه‌ین
11/06/2011, 12:00 (GMT+1)
پشتگیری له‌به‌ڕێز (ڕێبین هه‌ردی)ده‌كه‌ین
بۆ:خانه‌واده‌ی هه‌ردی شاعیر
سڵاوێكی گه‌رم
به‌ناوی ستافی باڵای گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستانه‌وه پشتگیری خۆمان بۆ كاك(ڕێبین هه‌ردی) ڕاده‌گه‌یه‌نین و پێمانوایه ئه‌و هه‌وڵه پوچه‌ڵه‌ی كه‌له‌دژی كاك ڕێبین هه‌ردی و هاورێیانی ده‌ستی پێكردۆته‌وه نیشانه‌ی ئیفلاسی ئه‌و كه‌سانه‌یه به‌رامبه‌ر كه‌سانی ڕاست بێژ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌وان ته‌نیا كارتی سوتاو به‌كارده‌هێنن.
ئێمه داوا له‌و كه‌سانه كه پێویسته ده‌ست له‌م سناریۆ و قسه هه‌ڵبه‌ستراوانه بهێنن كه ده‌سه‌لات بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌سانی ڕۆشنبیر دهیانجوێتهوه. چونكه ته‌نیا خۆیان پێی ناشیرین ده‌بن و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و نوسه‌ر و ڕوناكبیره نیشانه‌ی ههبوونیهتی ، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات كه كوڕه‌كه‌ی هه‌ردی شاعیر توانیویه‌تی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن. گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان جارێكی‌تر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پشتگیری له‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیره ده‌كه‌ن، چونكه خانه‌واده‌ی شاعیر هه‌میشه جێ په‌نجه‌یان له‌خزمه‌تكردن و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانی كوردا هه‌بووه.
له كۆتاییدا ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك له‌وه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه‌وا پاراستن و سه‌لامه‌تی گیانی كاك. ڕێبین هه‌ردی له ئه‌ستۆی ده‌سه‌لات و یه‌كێتی و پارتیدایه.
ستافی باڵای گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان