به‌رهه‌م سالح به نهێنی شازاد و شابازی برای ئاسۆی قومری ده‌بینێت!
01/01/2011, 12:00 (GMT+1)

ده‌یانووت، به سزایی گه‌ڵ و نیشتیمانیان گه‌یاند!
وتمان كێ؟!
وتیان: ئاسۆی قومری....
هه‌ر له‌وێدا ئاهیك به‌سه‌ر دڵمدا هاتوو، بریارمدا ئه‌وشه‌وه به‌و بۆنه‌یه‌وه ، تا دڕهن‌گی شه‌و له‌گه‌ڵ براده‌راكانمدا سه‌ردانی ماڵه شه‌هید ئاراسی كه‌ریم میره ی سه‌ركارێزی بكه‌یین، چونكه كاكه ئاراس به ده‌ستی خیانه‌تكارو پیاوخراپ و پیاوه‌كه‌ی ملازم موحسین و عه‌قید حاتمه مدیری ئه‌من (ئاسۆی قومری) ده‌ستگیركرابوو، پاش دوو مانگ له ئه‌منه سوره‌كه هه‌واڵی گوله‌بارانكردنی بلاو كرایه‌وه‌و هه‌مووان ئه‌و هه‌واڵه‌مان به باشی بیست...
ئاسۆی قومری هه‌رچی سه‌ربه یه‌كێتی بوایه و كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بوایه، وه‌ك موكێش به دوایدا ده‌گه‌ڕاو، ته‌سلیمی ئه‌منی سلێمانی ده‌كرد..
ئه‌وه‌ندی من وه‌ك گه‌نجێك ئاسۆی قومری و تاوانه‌كانیم زانیبێ، زیاتر له ٢٧ ڕۆڵه‌ی شاری سلێمانی به سێداره‌دان و گولله‌بارانكردن گه‌یاندبوو، بۆیه كوشتن و به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌و تاوانباره هه‌تا ئه‌مڕۆ له زهنی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شاره حه‌یاته‌كه‌مان ماوه‌ته‌وه!
گه‌ر ئه‌م زانیاریه‌م نه‌بوایه، هه‌رگیز ئاماده‌نه‌ووم، یه‌ك وشه له‌سه‌ر تاوانباری میژوو ئاسۆی قومری بنوسم؟!
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، شه‌وی ٢٨ له‌سه‌ر ٢٩ ی ١٢ی٢٠١٠ دكتۆر به‌رهه‌م به‌لێنده‌ره‌كه‌ی یه‌كیتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری سلیمانی، چاوی به دووبرای ئاسۆی قومری كه‌وتووه، ئه‌وانیش شازاد و شاباز، كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین قومارخانه‌ن له شه‌قامی سابونكه‌ران به‌ناوی گازینۆی سابونكه‌ران، كه ڕۆژ نیه قازانجیان وه‌ك وار وه‌رگرتن، له ٣٠٠٠٠ هه‌زار دۆلار كه‌متر نیه، كه ڕۆژانه له شاری هه‌ولێرو دهۆك و شوێنه‌كانی دیكه‌وه بۆ قوماركردن ڕوو له گازینۆكه‌ی براكانی ئاسۆی قومری ده‌كه‌ن:
به پیی وته‌ی یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م و خاوه‌نی گووته‌ی (كردار شه‌رته) ئه‌م دیداره له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چۆن هه‌موو قومارخانه‌كانی ناو شاری هه‌ولیر داخراوه، ئه‌و حاڵه‌ته ش قومارخانه‌كانی سلێمانی نه‌گرێته‌وه و به‌رامبه‌ر ئه‌وه بڕیاریان داوه، گه‌ر قومارخانه‌كانی ئه‌وان و شاره‌كه دانه‌خرێت، ئه‌وا مانگانه به هه‌موویان 20 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌ده‌نه دكتۆر به‌رهه‌م، 10 ده‌فته‌ریش بۆ حاكم قادر و 5 ده‌فته‌ریش بۆ وه‌ستا حه‌سه‌نی.
دڵمان خۆش بوو، به‌رهه‌م بۆته سه‌رۆك وه‌زیران، ئیتر هه‌موو تواناكانی بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌ڵكی هه‌ژاری سنوری سلێمانی، گه‌رمیان، هه‌ولێر و بادینان ده‌بێت!
وتمان ئیتر دكتۆر به‌رهه‌م هه‌موو داهاتی حكومه‌ت به‌شی سلێمانی به ئه‌مانه‌ته‌وه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان و كێشه‌ی خه‌ڵكی به‌كارده‌هێنێت.
وتمان ئیتر دكتۆر به‌رهه‌م واز له په‌یمانی درۆ و فرت و فێڵ و به‌ڵینی بلقی سه‌رئاو ده‌هینیت!
که‌چی نه‌مانزانیی دروشمێكی دیكه بۆ خۆی و پاشه‌ورۆژی زیاد ده‌كات، له دكتۆره‌وه ده‌بێته دكتۆری وار و قومارچییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم!
ناهه‌قی دكتۆر ناگرین، چونكه له ژیانییدا بۆ ساتێك ماندوونه‌بووه و خوێنی نه‌داوه و براو باوك و ئامۆزا‌و خزمیكی به ده‌ستی ئاسۆی قومری و هاوشێوه‌كانی شه‌هید نه‌بوون، بۆیه بۆته شه‌ریكه وار وه‌رگری شازاد و شابازی برای ئاسۆی قۆمری!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















