كۆنگره‌ی ١٣ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر له(14) ملێۆن دۆلاری تيچووه!
25/12/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ندی من ئاگاداربم له هه‌ردوو دارايی مه‌كته‌بی سه‌رۆك و، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دارايی له پيرمام، زياتر له (14) ملێۆن دۆلار بۆ ته‌داروكات و پێداويستيه‌كان و ئاماده‌كردن و رازاندنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان كه ٤ هۆڵ بوون بۆ كۆنگره‌و نانخواردن و پشودان و كاروباری راگه‌ياندن، له‌گه‌ڵ ١٢ شوينی تايبه‌ت بۆ پاسه‌وانه‌كانی مه‌سعود و مه‌سرور و نيچير، له‌گه‌ل ئاماده‌سازيه‌كان بۆ ته‌واوی ئه‌و ميوانانه‌ی كه له ئه‌وروپاو وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ئه‌مه‌ريكا و عه‌ره‌بيه‌كان بۆ به‌شداريكردن هينرابووه‌وه، به‌م شيوه‌يه‌ی لای خواره‌وه مه‌سرۆفاتی سه‌ره‌تای كۆنگره تا كۆتايه‌كه‌ی جيبه‌جێكراوه!
1. بۆ ١٧٠٠ ئه‌ندام كۆنگره هۆتێلێان له ناوشاری هه‌ولێر بۆ گيراوه، بۆ ماوه‌ی ٦ ڕۆژ به نانخواردنی دووژه‌مه‌وه، زياتر له ٣٠ هۆتيل گيراوه به خانزاد و شيراتۆن و هه‌ولێر پلازا و...هتد
2. ئاماده‌كردنی زياتر له ١٠٠ پاس بۆ هاتوچۆكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره تا پله‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردا‌يتی و زۆرجاريش مه‌كته‌بی سياسيه‌كانيش سواركراون!
3. له‌لايه‌ن كۆمپانيايه‌كی توركيه‌وه كاروباری جوانكردن و ڕازاندنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان به ئاماده‌سازی گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆكان به ئاميری ته‌كنيكی هونه‌ری نوێ، كه زياتر له ١٥٠ ده‌فته‌ر دۆلاريان وه‌رگرتووه!
4. ئاماده‌كردنی نانی ٦ ڕۆژ بۆ يه‌كژه‌م بۆ زياتر له ٦٠٠٠ ئه‌ندام كۆنگره‌و پاسه‌وانه‌كان له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌كان، كه هه‌مووان ئاگاداربووين كه تا دڕه‌نگی شه‌و ئاهه‌نگيش بوونی هه‌بووه!
5. پاداشتكردنی ٢٠ زوڕنا ژه‌ن و به‌ناو هونه‌رمه‌ند كه له هه‌ر ٤ پارچه‌ی كوردستان هێنرابوون كه‌مه‌كه‌يان ٥٠٠٠ دۆلاری وه‌رگرتووه، به‌وانه‌ی ئه‌وروپاشه‌وه، له‌گه‌ل تيپيكی ميوزيك ...کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌نده ژنه‌کان دیاره زیاتر له‌و بڕه پارانه‌یان وه‌رگرتووه به هۆێ سازکردنی ئاهه‌نگی تایبه‌ت له ژووری هۆتێله‌کان.
6. دوو ڕۆژ دوای ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی، به برياری مه‌سعود هه‌ريه‌كيك له‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتووبوون، ١٠ ده‌فته‌ر دۆلاريان بۆ سه‌رف كراوه ، وه‌ك دياريه‌كی ڕه‌مزی وپيرۆزبايی كردن، كه ژماره‌يان ٥٩ ئه‌ندامی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ل ٩ ئه‌ندامی يه‌ده‌ك!
7. به پێی ئه‌و وه‌سڵانه شه‌وانه له گشت هۆتيله‌كان خواردنه‌وه‌ی ڕۆحی خواروه‌ته‌وه، بۆ نمونه ته‌نها له شه‌وێكدا پاره‌ی مه‌سرۆفاتی خوادنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لقی ٤ له هۆتيل چوارچرا ٥٠٠٠ هه‌زار دۆلاربووه كه عيزه‌دين به‌رواری سه‌رپه‌رشتی كردووه! ته‌نها شه‌ويك له هۆتێل خانزاد و شيراتۆن بۆ ٢٥٠ ئه‌ندام زياتر له ٤ ده‌فته‌ر دۆلار خه‌رج كراوه..
8. وابڕياره له دوای يه‌كه‌مين كۆبنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سياسيش هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرداه‌يتی ٢ سه‌ياره‌ی وه‌نوشه‌ی مۆدێل ٢٠١١ يان وه‌ك دياری پيبدريت، چونكه دابه‌ش ده‌كرين و كارنامه‌ی خۆيان بۆ سنوره‌كانيان ده‌به‌نه‌وه!
تێبینی: ئه‌م پاره‌یه ته‌نها رۆژانی کۆنگره‌ی شوومی بنه‌ماڵه سه‌رفکراوه ، بۆ سێ مانگی پێشوو بۆ خۆ ئاماده‌کردنی کۆنگره بڕێکی دیکه‌ی خه‌یاڵی سه‌رفکراوه که زانیاری ته‌واومان جارێ له‌سه‌ر نییه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















