<

بۆ بەر چاوى وەزیرى پەرەوەردە بڕیارى پێویست سەبارەت بە ئەم ناوەندە مەعرفییە بدەن

12/09/2009, 12:00 (GMT+1)
بێگومان پەیمانگاى هونەرەجوانەكان پێش ئەوە ناوەندێكى پەروەردەیی بێت، ناوەندێكى مەعرفییە.
بەڵام ئەم ناوەندە لە كوردستاندا باخى ئەوتۆى لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە پێوە نەدراوە. هەڵبەت رەنگە وەزاتیش پاساوى خۆى هەبێ كە لە چوار ساڵی رابردوودا هەر هێندە توانیویەتى سیستەمێكى پەروەدەیی كۆنخوازى، نادیموكراسی بگۆڕێت، گۆڕانى سیستەمیش كار و ئەكێكى ئەوەندە ئاسان نەبێت. من بۆ خۆم ئەو پاساوەم بەڕێژەیەكى كەم قبوڵە بەڵام من قبوڵی ئەوە ناكەم كە پەیمانگایەك بە ناوى پەیمانگاى هونەرەجوانەكان دابمەزرێت، وەزارەت چاودێرى ئەدا، كار، چالاكى ... هتد نەكات
با لێرەوە خۆمان لە دەربڕینى گشتى لابدەین، بە نمونە و بەڵگە قسان بكەین، پەیمانگایەكى هونەرى وەك پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى كفرى لەوەتەى دامەزراوە وەزارەتى پەروەدە راگرێكى بۆ دانەناوە شاستەى ئەو بەڕێوەبەردنى ئەو ناوەندە مەعریفیە بێت.
ئەم پەیمانگایە نزیكەى 10 ساڵە دامەزراوە، لە ماوەى 10 ساڵەدا دوو راگرى بۆ دانراوە، یەكێكى دەرچووى كۆلێژى ئاداب بەشی عەرەبی زانكۆى بەغدا بوو، ئەوەى ئێستا دبلۆمى لە هونەرى شێوەكارى هەیە، ئاخر لە چ شوێن و جێگایەكى دونیا هەبووە هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆم بكرێتە راگرى پەیمانگا. شایانى باسە راگرى ئێستاى پەیمانگا لە هەندێ جێگا خۆى واناساندووە بەكالۆرێوسی لە راگەیاندا هێناوە، بۆ ئەمەوێ ئەوە بە وەزیرى پەروەردە رابگەیەنم ئەم راگرە ئەو بڕوانامەیەى زانكۆیەكى باوەڕەپێنەكراوى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق و هەرێمى كوردستان بەدەست هێناوە كە زانكۆ سانت كلێمنتسی بەریتانیە لە كەركوك، ئەگەر ئەمە راست بێت ئەوا نەك پێویستە لە كارەكەى لاببرێت، بەڵكو دەبێ دادگایی بكرێت.
بۆیە پێویستە جەنابی وەزیر بڕیارى پێویست لە بارەى ئەم پەیمانگایەوە بدات وەكو ناوەندى مەعریفی، لە ئێستا بە هۆى نەشیاوى راگرەكەیەوە بووەتە كەلاوە كۆن، ئەویش گۆڕینى راگرى پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى كفریە.
وەزیرى پەروەردە لەوەتەى بووتە وەزیر هەنگاوى شیاو و پێویستى ناوە بە ئاراستەى چاككردنى رەوشی خوێندن و بە پیاوێكى گوێگر ناسراوە، بەدواداچوون بۆ زۆرینەى نوسینەكان دەكات بۆیە پێیدەڵێم:
1. تەماشاى دۆسیەى ئەم راگرە بكەن، بزانن هەڵگرى چ بڕوا نامەیەكە.
2. بەكار و چالاكیەكانى بچەنەوە بزانن چەندە ناحاڵییە نەك لە روووى هونەرییەوە بەڵكو لە رووى كارگێریشەوە.
من نامەوێ درێژەى بدەمێ بەڵام وەك ئەركێكى رۆژنامەونى و ئینسانى ئەم بابەتەم خستە بەرچاو تاوەكو بڕیارى پێویست سەبارەت بە راگرى ئەم پەیمانگایە بدرێت. بێگومان گەر ئێوە بەدواداچووى بۆ بكەن گەلێ شتى دیكەتان لەبارەیەوە بۆ ئاشكرا دەبێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان