لەكۆنگرەی سێیەم دا، كۆسرەت و بەرهەم دادەنرێنەوە بۆ سەركردایەتی
04/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەو هەموو موجامەلەیەی كۆسرەت بۆ جەلال لە وتارە 10خولەكی یەكەی دا جگە لەوەی كە ئاماژەن بۆ ئەوەی كە كۆسرەت بێ ئەوەی خۆی بپاڵێوێ لەلایەن جەلالەوە سەردەخرێتەوە بۆ سەركردایەتی و ئەویش پشتیوانی جەلال بكات بۆ ئەوەی لەكاتی خۆپاڵاوتن دا باڵی كۆسرەت دەنگی پێبدەن و دەنگە ناڕازییەكان كەم بێت یاخود خۆی بێتە سەر مەنەسەكەو داوا بكات مام جەلال بەبێ خۆپاڵاوتن بچێتەوە سەركردایەتی و جوان نییە بۆ ئەو خۆی بپاڵێوێ .
هەروەها ئەو خۆ دەرخستنەی بەرهەم ساڵح لەوتارەكەیدا و خۆبادانی و باسكردنی حوكمڕانی كورد و حكومەتی كوردستان و ئەو هەوڵانەی كە داونی بەهەمان شێوە ئاماژە بوون بۆ ئەوەی كە هەڵبژاردن و سەرخستنی بەرهەم لەلایەن جەلالەوە نە ببێتە موفاجەئە نە كەس بەلایەوە سەیر بێت، كەواتە كۆسرەت و بەرهەم ئەو دوو كەسەن كە بەبێ هەڵبژاردن دەچنەوە كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەگەر بەشكڵێكی رەمزی بچنە ناو پرۆسەی خۆپاڵاتنەوە دوور نییە جەلال خۆیان نەیانهێنێتەوە دەرەوە، بۆئەوەی لەبەردەم خۆ كاندید كردنەوەی هەر یەك لە ئەرسەلان بایز و مەلا بەختیار و كمال فوئاد و عمر فەتاح و فواد مهعسوم سیناریۆیەك دروستكەن و نەبێـتە كێشە بۆ كۆنگرە و هەر یەك لە باڵی كۆسرەت و بەرهەم هیچ كێشەیەك دروست نەكەن و ئەوانی تریش كە نزیكەی 40 ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی دەمێنێتەوە بەهەڵبژاردن بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















