وەڵأمێك بۆ ئەو بە ناو فەرمانبەرەی كە دژی پێشكەوتنی كوردە بە نەزانین
14/08/2011, 12:00 (GMT+1)
كوردستان فیكری توی هەبێت بۆ هەمیشە داماوە
كاروان رشید
خوێندكارێكی دكتۆرا لە دەروە
بەرێزم كە یا فەرمانبەرێكی نەزانیت یا خود لە قبووڵ خاێە حیزبییەكانیت و لە پرۆژەی تواناسازی كە تا ئێستا باشترین پرۆژەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە بۆ پێشخستنی پرۆسەی خوێندن و توێژینەوەی زانستی دەرنەچووی یا خۆد لە داتا و ئامار و بوودجە لێ نازانیت كە باسی بە هەدردانی پارە لەو پرۆژەیە ئەكەیت.بەرێزم من سەر بە هیچ لایەنێكی حیزبی نیم و نەبووم و نابم و ماوەی 10 ساڵە هەوڵ ئەدەم لە دەرەوە بخوێنم كە چی نەمتوانی چونكە لە بەعەساتدا گەندەڵی هەبوو بەڵام ئەو پرۆژەی تواناسازیە بوو بە هۆكارێك من بێمە دەروە و لە باشترین زانكۆی جیهاندا بخوێنم من بە توانای زانستی و موعەدەلی باشەوە توانیم سەركەوم و ئەوەندەی من بزانم كەمترین گەندەڵی تیدا هەبووە ئەوەی كە لە وەزارەتی خوێندنی باڵأ و توێژینەوەی زانستی كراوە.بەرێزم تۆ لە كوردستان و لە بیری تەسكی خوتەوە ئەروانیتە جیهانە بەڵام ئەو كوردستانە پێویستی بە هاتنەدەرەوەی خوێندكار و ماموستا هەیە و هەرچەندەشی بۆ خەرج بكرێت كەمە بۆ ئەوەی پێشكەوتنی وڵأت و وڵاتانی پێشكەوتنی جیهان بە هۆی زانست و توێژینەوەی زانستی بووە نموونەی كۆریا و یابان و ئەرووپایە.چەند خاڵیك بە كورتی بۆت باس ئەكەم كە بە شێوەی زانستی و حاشا هەڵ نەگرە:
1.ئەو بوودجەیە كە بۆ پرۆژەی تواناسازی تەرخانكراوە كەمترین پارەیە لە چاو وڵأتانی جیهان. 100ملیون دۆلار رێژەكەی كەمتر لە 0.8%ی بوودجەی هەرێمی كوردستانە كە واتە لە سەدا یەكیشی نییە لە لایەترەوە وڵاتانی جیهان زیاتر لە 20%ی بوودجەیان بۆ خوینَدن و توێژینەوەی زانستییە من خۆێندكارانیی ولاتانی جیهان لێرە ئەبینم كە پارەی مانگانە و سەرفیاتیان دوو قاتی ئیمەیەی و ئێمە لە پارەی خوشمان خەرج ئەكەین.
2.گەورەترین كێشەی كوردستان سیتسەمی خوێندن و پەروەردەویە هەرچەنەدە پارەش بۆی خەرج بكرێت كەمە بە پێی پێوەرجیهانییەكلن.بەرێزیشت ئەگەر چەند مانگێك بیت بۆ ئەوروپا و ئەمەریكا فیكری كۆنت ئەگۆرێت.ئەڵبەت ئەگەر بە قسەی خۆت ماستەر یاخۆد دكتۆرایشت هەبێت كە من گۆمانم لێـت هەیە.نووسینەكانت لەوە ناچێت كە خوێندەواریت لەو ئاستەدابێت!!؟
3.ئەو هەموو بە فێرۆ دانەی پارە و بوودجەی گشتی كە لە زیادە خەرج كردنی پرۆژەكانی هەرێم ئەكرێت بۆ باسی ناكەیت یا خۆد ئەو هەمووە پارەی كە ساڵأنە بۆ كرینی خواردن و كاڵای ئیكسپایەر ئەچێتە گیرفانی داگیركەرانی كوردستان بۆ باسی ناكەیت.كە زیاتر لە 7ملیار دۆلارە بۆ توركیای دۆژمەنی كورد و فاشیستە.خوێندن لە دەروە بە 50دەفتەر بۆ خویندارێكیش هێشتا كەمە پاش تەخەروج كردنی خوێندن گۆرانكاری یەكی گەورە لە كوردستان ئەبێت و تەنانەت دوژمنانی كوردیش پێیان خوش نییە لێرە پرە لە خوێنداری عەرەب و و تورك و فارس كە زیاترلە ئیمە پارە لە حكوومەتەكانیان وەرئەگرن تەنانەت بەعساتی بەغدا زیاتر لە كوردستانە.
4.كاكی بەرێزلەكوردستان زۆر خەرج ئەكرێت زیاتر لە 10ملیار دۆلار بەڵأم كوردستان چی لێ هاتووە.هۆكاریشی ئەوەیە كە بە جیهانی زانست و توێژینەوەی دەرەوە نەبەستراوەتە پرۆژەی تواناسازی یەكێك لە ئامانجەكانی دروست كردنی پردی پەیوەندی لە گەل جیهانی پێشكەوتووە.كە تۆی بەرێز دووری لەو جیهانە و تاكۆ نەیتە دەرەوە نازانیت كوردستان چەندە دوواكەوتووە و فیكرەی تووش چەندە پاشكەوتووە.
5.زۆر شتی تر هەیە كە پێویستە باس بكرێت كە دووای و لە وتارێكی زانستی بۆ خوێنەرانی بەرێز باس ئەكەم توی بەرێزیش ئەتوانی سوودی لێ وەربگرێـت ئەگەر حەزت لێ بوو فیكرت بگۆریت.
[email protected]
د
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















