<

هێرش لەسەر سیاسەتمەدارو ئەندام پەرلەمانی سوید بەتوندی شەرمەزاردەەین

19/03/2011, 12:00 (GMT+1)

سیستەمی دەسەڵاتدار بەستاتوێپارێزولیبرالەكانەوە دژایەتی هیزوئیرادەی ژنان دەكەن و بەدەركەوتنی دەنگی ژنان هەست بە نزیكبونەوەی مەرگی خۆیان دەكەن .لەكاتێكدا سیاستمەدار ژنەكوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسەركۆمەڵكوژی لەكۆبونەوەیەكدا بۆ ئامادەبوان قسەی كردووەو باس لە دژواری كۆمەڵكوژی سەركوردان دەكات .لەیادی كۆمەڵكوژی قامیشلۆدا و تیشك دەخاتە سەر هەمووكۆمەڵكوژییەكانی سەركوردان لەهەرچوارپارچەی كوردستان وكۆمەڵكوژی سەردەشت و گەلی زیلان و كیمیابارانی هەڵەبجە بەبیردەخاتەوەو باس لە هێزەتاوانبارەكان دەكات لەگەڵ بێدەنگی هێزی نێودەوڵەتی .دوابەدوای ئەوەلەلایەن چەندكەسێكی نەناسراوەوە هێرش دەكرێتە سەری .ئێمە وە ئنجومەنی ژنانی ئازادوێرای شەرمەزاركردنی ئەم ڕداووە تیرۆرستیە و هێرشردنەسەركەسایەتیەكی ژنێكی بوێرو نیشتیمانپەروەرو ئازادیخوازی وەك ئامینەكاكەباوە .داوالە هەموو(كەسانی ماف ناس وڕێكخراوی مافی مرۆڤ)دەكەین كاربكەن بۆئاشكراكردنی ئەوكەسانەی كەبەم كارەتیرۆرستیانە هەستاون .وەبانگەوازی لەهەمووژنانیش دەكەین كەبەیەكەوە خاوەندارێتی لە ژنانی خاوەن هەڵویست وبەئیرادەبكەین .
ئەنجومنی ژنانی ئازادی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
18-3-2011

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان