ببوره د. که‌مال که‌رکوکی سۆزانی خاڵه شه‌هاب راست ده‌کات
15/02/2009, 12:00 (GMT+1)
له‌م رۆژانه‌ی رابوردو کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاڵۆز‌و شه‌فاف گرێدرا له ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا، به ئاماده‌بونی عه‌دنان موفتی، دیاره په‌رله‌مان له درێژه‌ی کۆبونه‌وه‌کانیدا به‌به‌رچاوی میدیاکان و جه‌ماوه‌ری کوردستان کۆبه‌نه‌وه‌کانی خۆی گری ده‌دا ، به‌ڵام ئه‌م کۆبونه‌وه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بینه‌رێکی له راده‌به‌ده‌ری بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد. هه‌ڵبه‌ته کۆبونه‌وه‌کانی رابوردوی په‌رله‌مان هێنده به‌لای جه‌ماوه‌ره‌وه گرنگی ئه‌و تۆی نه‌بوه چونکه قسه‌و باسه کانیان تاراده‌یه‌کی به‌رچاو بازاریانه خۆی نیسان ده‌ده‌دا، گرنگی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌م داوییه‌ی په‌رله‌مان له‌وه‌دا بو که سۆزانی خاڵه شه‌هاب به‌یه کجاری دای له بنی هه‌مانه‌که‌و راستیه‌کانی ده‌رخست، له‌دێژه‌ی قسه کانیدا سۆزانی خاڵه شه‌هاب ئه‌و راستیانه‌ی درکاند بێ متمانه‌یی له نێوان ده‌سه‌ڵێت و جه‌ماوه‌ردا دروستبوه ، که ده‌بێ کار بۆ ئه‌وه بکرێت ئه‌و متمانیه بگه‌رێنینه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ی سۆزانی خاڵه شه‌هابدا د. که‌مال که‌رکوکی په‌شۆکاویی به‌ده‌مو چاویه‌وه دیاربو دواتر وه‌ێلمی سۆزان خانی به‌م شێوه‌یه دایه‌وه که وانیه‌و متمانه ی ته‌واو هه‌یه له نێوان جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵاتدا ، دواتر سۆزانی خاڵه شه‌هاب له سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌شی خسته رو که ده‌بێ لیژنه‌یه‌ک له به‌غداوه ره‌وانه بکرێت و سه‌ر پرشتی هه‌ڵبژاردنه کان بکات ، تا گه‌نده‌ڵی له پرۆسه‌که‌دا نه‌کرێت و دیموکراتییانه به‌رێوه بچێت ، به‌م هه‌ڵویسته ئه‌وه‌نده‌ی تر د.که‌مال که‌رکوکی و ئه‌دنان موفتی خسته ناو بازنه‌یه‌ک و ئه‌وانیش نه‌یان ده‌زانی چۆن خۆیان له‌م هه‌ڵوێسته بسارنه‌وه.
به‌ڵی کاکی که‌رکوکی سۆزان راست ده‌ڵێت ئێوه بۆ هه‌ر ده‌تانه‌وێ خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکی و جه‌ماوه‌ری کوردستان چه‌واشه بکه‌ن ، که‌زۆر له‌وه دڵنیابن سۆزانی خاڵه شه‌هاب که‌می درکاندوه چونکه رقی جه‌ماوه‌ر زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که ئێوه ده‌یزانن و خۆتانی لێ گێڵ ده‌که‌ن . وا به پشتیوانی خوای گه‌وره‌و مه‌زڵومی گه‌لی کورد سه‌ره‌تایه‌ک دروست بوه بۆنه‌مانی ئێوه‌ی خائین و خۆفرۆش ، که پێتان له‌سه‌ر ریسی ملی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان دانوه بۆ مه‌رامه گڵاوه کانی خۆتان ، ئێوه هه‌ر ئه‌وه‌تان ماوه وه‌ک عوسمانیه‌کان بکه‌ن و هه‌ر کوردێکی گۆشتن و قه‌ڵه‌وتان به‌رچاو بکه‌وێ داوای زیاتر ماڵاتی لێ بکه‌ن . لێره‌وه به جه‌ماوه‌ری خۆراگر‌و به‌شه‌ره‌فی کوردستان ده‌ڵێم یه‌کگرتوبن واسه‌رهه‌ڵدان دروست بوه‌و په‌تاکه خه‌ریکه ته‌شه‌نه‌ده‌کات ، ئێوه‌ی ئازا‌و به‌جه‌رگ له هه‌ولێرو سلیمانی پێش هه‌مو شت هه‌ردو فرۆکه خانه‌که بخه‌نه ژێر جاودێری تا گه‌نده‌ڵکاران هه‌روا به‌ئاسانی وه‌ک فرۆکه‌وانه‌که قوتار نه‌بن و ده‌ستگیریان بکه‌ن تا ئه‌و رۆژه‌ی دادگایه‌کی عادیڵانه چاوه‌روانیان ده‌کات .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان