له ده‌رئه‌نجامی ئاشکرابوونی فه‌زیحه‌ی تاڵانیی نه‌وتی کوردستان ، سووکانه‌که‌ی جه‌لال و مه‌سعود به پێچه‌وانه‌ی میلی کاتژمێر بادرا
16/10/2009, 12:00 (GMT+1)

دوای ئه‌وه‌ی که درۆ و تاڵانییه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیا ئاشکرابوو و بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێک بۆ ناو ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن ئه‌مجاره به ناچاری سووکانه‌که‌ی جه‌لال و مه‌سعود له ژێر فشاری حکومه‌تی عێراقی و نه‌رویجی به پیجهوانی میلی کاتژمیر بادرا و نه‌وته‌که راگیرا .
چ شووره‌ییه‌که بۆ ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردستان وه‌ک چۆن فێڵ و تالانیی له خه‌لکی کورد ده‌کات ئاواش ده‌یه‌وێت له کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی بکات ، ره‌نگه بۆ خه‌لکی کوردستان هه‌تا ئێستا بۆیان چۆبێتهسهر ،به‌لام ناتوانن درێژه بده‌ن تا سه‌ر فێڵ له کۆمه‌لگای نێونه‌توه‌یی بکه‌ن.
ده‌یانجار پاره‌وپوولی خه‌لکی کوردستانیان دزییوه و ئاشکرابووه و وه‌ک دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ریسوابوونه ، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینرێت ئه‌و دوو سه‌ره‌ک مافیایه له نیو کۆمه‌لگای ده‌وڵه‌تی سه‌نگی سیاسی‌یان نییه و وه‌ک دوو دزی گه‌وره سه‌یر ده‌کرێن..هه‌ردوێنی بوو مه‌سعود یه‌ک ملیار و دووسه‌دوپه‌نجا ملیۆن دۆلاری له ئه‌ڵمانیا راگوێزی بانکه‌کانی سویسراکرد ، دنیا هه‌مووی ده‌زانێت پاره‌ی دزییه وه‌ی خۆی نییه!، ئێمه شه‌رم ده‌که‌ین ئه‌وان وه‌ک نه‌بایان دیبێت نه بۆران شه‌رم دایانناگرێت!.. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ریسوابن ، چۆن له مه‌حافیلی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌نگی سیاسی‌یان ده‌بێت و رێزیان لێ ده‌گیرێت. ئه‌م دووبنه‌ماڵه بوونه‌ته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری نه‌ک هه‌ر بۆ باشوری کوردستان به‌لکو بۆ هه‌ر سێ پارچه‌که‌ی دیکه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















