زەكاتەكانتان مەدەن بە حزبە ئیسلامییەكان
10/02/2011, 12:00 (GMT+1)
ساڵانە زۆربەى خاوەن پارەو سەرمایەدارەكان ئەوانەى زەكات دەدەن دەركردنى زەكاتى ماڵەكانیان دەخەنە مانگى رەمەزانەوە لایەنە ئیسلامییەكانیش بەسود وەرگرتن لەم دۆخە رۆحییە هەموو هەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە تاكو زۆرترین پارە لەوماوەیەدا كۆبكەنەوە بەمەش سەرجەم لایەنگرو دۆستان و ناسیاوەكانیان دەخەنە گەڕ كە بگەڕین هەركەس شكى ئەوەى لێبكەن كە زەكات دەدات دەستی پێبگەیەنن ئەگەر بەشێكى كەمیش بێت لێى بپچڕن.
جا ئەو كەسە سەربدات بە فەرزى خوادا یان نا! بڕواى هەیە بە زەكات یان نا! ئەو پارەیەى لە ڕێگەى حەڵاڵەوە پەیدا كردووە یان حەرام ئەوە گرنگ نییە!
من جاران بڕوام وابوو ئیسلامییەكات ئەمینترین دەستن كە هەموو سەروەت و سامانیى خەڵكیان پێبسپێردرێت، كیشەى كەندەلى بەیوەندى بە جۆرى كەسایەتییەوە نییە ئەوەندەى پەیوەندى بە جۆرى سیستەمەكەوە هەیە ئەو سیستەمە شەفافە یان قابیلى لێ پێچینەوە یە یان لە ژورەتاریكەكان و لە دەستى چەند كەسێكى دیاریكراو بە چەندین بیانووى جۆراو جۆرەوە دەخرێتە ژێر رەحمى چەقۆى دابەشكردنى ناعادیلانەى هەواو ئارەزوى ئەو چەندكەسە.
من هەمیشە وتوومە كەسایەتییەكى ئەوروپیش بینە لەناو ئەمسیستەمە ئەویش كەندەلى دەكات بەلام لە ولاتەكەى خۆى بۆیە نایكات لەبەەرئەوەى سیستەمەكەى بەشێوەیەكە ناتوانیت یان مەجالى نابیت هیج بكات.
هەوڵدان بۆ گرتنە دەستى بەرپرسیاریتى و سوربوون لەسەر مانەوەى لە پۆستى بەرپرسیاریتى بەڵگەیە لەسەر بوونى نەفسیەتێكى گەندەلأ گەر ئەو كۆمەڵە یان حكومەتە پێشتر بە ڕێكەوتنى هەموو لایەك پەیماننامەیەك لە نێوانیاندا مۆرنەكەن لە شێوەى پەیڕەوكردنى سیستمیك كە هیچ كەلێنێكى بۆ ناشەفافییەت تێدا جێى نەبێتەوە ئەوكات دەتوانرێت بەر بە نەفسییەتى گەندەلى مرۆڤەكان بگیرێت.
ئەمە بەئەزموونى چەندین ساڵە بۆهەموو خەڵكى دەركەوتوو كە حزبە كوردییەكان بەبێ جیاوازى نەك كەندەڵى تێدایە بەڵكو پەیمانگایەكە بۆ پێگەیاندنى كەسایەتى كەندەڵ پاشان پێشكەشكردنى بە حكومەت بەڵام بەرێژەى جیاواز، هەیە زۆر و هەیەكەم.
ئەمە بەزەقى لە هەموو حزبەكاندا دەردەكەوێت ئیسلامییەكانیش بەدەرنین لەم هاوكێشەیە چونكە ئەوانیش بەخۆیان بزانن یاخودنا هەمان سیستمى حزبایەتى پەیڕەو دەكەن كە سەرتاپاى ناشەفافییەت و نادادپەروەرى و هەوڵدان بۆ گرتنەدەستى بەرپرسیارێتى تارادەى دەستبەردار نەبوونى پۆستەكانیان تا قامى قیامەت گەر هەڵیش نەبژیردرێنەوە لەكۆنگرەكاندا ئەوا دەتۆرین و چەندان شتى تریش...
ئەمە ئەوەناگەیەنێت هەلویستى جوامیرانەى هەندێك كە بە پەنجەى دەست دەژمیردرین بە هەند وەر نەگرین كە جیایان دەكاتەوە لە وانەیتر.
لە عەلمانییەكاندا نمونەى وەك مامۆستا جەمال عەبدول نەوشیروان و لە ئیسلامییەكانیشدا عبدلڕڕحمان ێدیق و ئارام قادر لەبەرچاونەگیرێت بە جیاوازى هەل و مەرجى هەریەك لە و بەریزانە.
سەبارەت بە ناشەفافییەت و نادادپەروەرى و گەندەڵى ماڵى حزبە ئیسلامییەكان كۆكردنەوەى زەكات وەك نمونە باس دەكەین، شتێكى باش دەبوو ئەكەر ئەو پارەییەى كۆ دەكرییتەوە وەك ئەوەى خواى گەورە داوایكردوە بدرێتەوە بە و خەڵكە رەش و رووت و نەدارەى كە هەموو تەمەن و بەرژەوەندى خۆیان و هەندێكیشیان تاڕادەى لەدەست دانى گیانیشیان كردۆتە قوربانى بۆ پلە و پایەو دەسەڵاتى ئەو بەرپرسانە، بەڵام هوو ساڵێك بەبڕكى كەم كەتەنها 60 هەزاردینار خۆڵ دەكەنە چاوى ئەندامەكانیان لەكاتیكدا خۆیان نەبیت كەس نازانیت ئەوەیترى دەدرێت بەچى و بەكێ؟! تەنها بەناوى جەژنانەوە تەنها لە جەژنى ڕەمەزاندا 50 هەزار دینار جەزنانە ئەكەر بیدەیتە دەست منداڵى هەربەربرسێ لەبەر كەمییەكەى وەرى ناكرێت بەڵام لە جەژنى قورباندا جەژنانە نادەن ناپرسن بۆ؟! چونكە مەوسمى زەكات نییە ئەگەرنا خۆ ئەویش هەر جەژنە ئەى خێرە لە جەژنى قورباندا جەژنانە نادەن بە مێگەلەكەتان؟!
خەڵكێكى بێئاگا پارە و زەكات كۆ دەكاتەوە و دەیخاتە دەستى حزبەوە بێ ئاگا لەوەى چى لێبەسەردێت؟
لە تازەترین بدعەى ئیسلامییەكان هەروەك حزبایەتییەكەیان لە ئیسلامدا، زەكاتیش بەپێى ئیجتیهادى بەشێك لە كاربەدەستانى حزب بریارى ئەوەیان بۆ زەكات دابوو كە بۆ كارى حزبى خەرج بكرێت ئیتر قەیناكات ئەم بەناو ئیجتیاهادە پێچەوانە ئایەتى سەریحیش بێت لە بارەى زەكاتەوە كە خواى گەورە بەڕونى حەوت كۆمەڵى دەستنیشانكردووە بۆ ئەوەى زەكاتیان بدرێتێ.
زەكات وەك هیچ شتیكى ترنییە با خاوەنەكەشى زەكاتەكەى دەركردبێت بەڵام ئەگەر نەیدابێت بەوەى موستەحەقە وەك بەڕونى لە ئاییەتەكەدا ئاماژەى پێكراوە، وەك ئەوە وایە هەر زەكاتەكەى نەدابێت، جا ئەو كەسە بێ ئاگاییەى كە زەكاتەكەى دەخاتە دەست حزبێكى ئیسلامییەوە كەسەكانیش لە ژیر ناوى ولعاملین علیها وەك برا بەش، بەشى دەكەن لەناو خۆیان و كەسە نزییكەكانیاندا كادێرە بێئاگاكانى حزبیش لە ئاستى ئەندامانى مەكتەبیشدا دەپرسن كەنازانن ئەو زەكاتە چى لێدێت چۆن دابەشكراوە ئەوەتریشى بۆ كارو بارى حزبى وەك ئەوەى لە مانگى ڕەمەزانى بێشوتردا بیسترا كە رێژەیەك لە زەكاتى كۆكراوە لە لایەن حزبێكى ئیسلامییەوە بەنیاز بوون بۆكارو بارى حزب خەرج بكرێت كە دواتر لەسەر ئەم بۆجونە مشتومڕ لێكەوتەوە ئەم بۆچونە سەرى نەگرت.
ئەمە تەنها لە هەڵەیەكى ئیجتیهادیدا لێك نادرێتەوە و بەس بەڵكو ئەو شەرعادنە بێبناغە بێشومارانەى كە حزبە ئیسلامییەكان دەرهەق بە هەموو ئەو پرسانە دەیكەن كە خۆى لە چواچێوەى سوودى تاكەكەسى و كۆمەڵێكى دیاریكراو مەحرومكردنى لە باقى خەڵكانیتر گرتوویانەتەبەر، نمونەش لەم بارانەوە زۆر هەن بەڵام ئەمە دەكرێت باسى تایبەتى بۆتەرخانبكرێت كە ئیستا دەرفەتى ئەوەنییە.
بەڵام دەكرێت لەمەوە ئەو گریمانانەى پشت میكانیزمەكانى دابەشكردنى ئەوەى پێیدەوترێت ماڵى موسڵمانان كە بەچ پێوەرێك و میكانیزمێك دابەشدەكرێت و ئەو كەسە موستەحەقانە كامانەن كە ئەو پارەییەى پێدەدەن؟! من بەر لەوەى تەمومژەكانى بەرچاوم بڕەوێتەوە لە سەرجەم وتارو هەوڵەكان بۆ بانگكردنى خەڵكى بۆلاى حزبە ئیسلامییەكان بە مەبەستى ئەوەى خەڵكى بڕوا بە گەورەى و راستێتى ئیسلام بێنن وەك پیادەكردنى لەلایەن حزبە ئیسلامییەكانەوە لە بوارى فەرمانڕەوایەتیدا لەم سەردەمەدا ئەو چیرۆكەم بەردەوام بەرگوێ دەكەوت و ئەو ڕوداوەیان بە نموونە دەهێناییەوە كە لە سەردەمانى خیلافەتى ئیسلامیدا جارێكیان زەكات كۆكراوەتەوە دواى ئەوەى زەكاتیان داوە بە هەموو هەژاێك كەس نەماوە پێویستى بە پارەبێت و دواتر بە فەقیرو دواتر بە قەرزارەكان و دواتر بە هەموو ئەو حەوت جۆرەى كە لە قورئاندا ناویان هاتووە پارەكە هەر ئەوەندە زۆر بووە وتویانە كێ ژنى نییە با ژنى بۆ بهێنین دواتر هەرماوەتەوە وتویانە كێ ، كئ؟ كێ؟ هەر پارەماوەتەوە.
ئەم ڕوداوە یان ئەفسانەیەكى مێژوو ییە و دەسەڵاتدارانى ئەو سەردەمە نووسیویانەتەوە یان ئەو موسڵمانانەى ئەم سەردەمە دەبێت دان بەوەدا بێنن كە چیتر ئەوان قەت ناتوانن نمونەى وا دووبارەبكەنەوە بەم وەهمە چیتر خەڵكى فریو نەدەن و دان بەوەدابنێن كە ئەوە تەنها ڕوداویكى میژووییەو دووبارەنابێتەوە و ئەوە شتیكى مەحاڵە
من بە دریژاى شانزە ساڵ لە ناو كارى ئیسلامیدا شتى وام لە ناو ئیسلامییەكاندا نەبینیوە تەنات لە ناو خودى حزبەكە بۆ ئەندامانى خۆشیان چ جاى بۆ خەڵكیتر ئەمە لە كاتێكدا زۆربەى زەكات لەلایەن حزبە ئیسلامییەكانەوە لە خەڵكى كۆدەكرێتەوە و بەشى شیریان لە كۆكردنەوەیدا بەركەوتووە، بەڵام لە هەماتكاتدا نەمانبیست ئەو گەنجە زۆرەى كە لە دەوریان بوون چەندین ساڵە لە حزمەتى بەحزبدا بوون و بەنەدارى ژیانیان گوزەراندووە بە زەكات ئاوڕیان لێ درابێتەوە و نە قەرزى قەرزارێكیان پێدابێتەوە نە... نە... نە... هەتا دوایى.
بە پێچەوانەى ئەمانەوە نا دادپەروەرى بینراوە لەبەرامبەریدا كەسانێكى نزیك لە بەرپرسەكان و كاربەدەستانى حزبە ئیسلامییەكان نەبوونیان بەخۆیان نەبینیوە بگرە ئێستا بە ئاشكرا جیوازى بەرپرس و خەڵكەكەى خوارى خۆیان دەبینرێت لە زۆر ڕووەوە ئەگەر بارەى زەكات نەبیت كەس دەتوانیت بە مەعاشێكى كەم لە ماوەیەكى كەمتر لە ساڵێك دوو خانوو بكات ئەگەر بەربرسێكى كۆمەڵى ئیسلامى نەبێت؟ یان كێ دەتوانێت دووژن بهێنێت مەسرەف و خانوو و لە سەر كەتەلۆكیان بۆ برازێنێتەوە ئەگەر چەند بەرپرسێكى ناو حزبە ئیسلامییەكان نەبێت، یاخود بەربرسێكیتر برواتە دەرەوە بۆ خویندن جەندانیتر بە ناوى بەسەركردنەوەى برایانى دەرەوە هەموو ساڵێك سەردانى دەرەوەى وڵات نەكات یاخود ناردنى كوڕەكانیان بۆ خوێندن لە دەرەوە لە كاتێكدا ئەمە بۆ بۆ منداڵانى ڕەشووڕوتى ئەوانەى بە قوربانیدانیان باوكى ئەوان ئیستا دەتوانن ئەمان بە خۆشى بژین تەنها وەك خەوێكیش نەتوانن شەو خەوى پێوە ببینن چۆن و بەچى كورى بەرپرسى واهەیە دەتوانیت لە وڵاتانى ئەوروپا و ئەمەریكا بخوێنن و بۆ تامیتامى پێكردنیش هەر ڕۆژەى لە شوینێكى ئەو وڵاتە بەرفراوانە بگەرێت و وێنەیتێدا بگرێت بە تێكەڵى و كەسیكیش نییە زاتى ئەوەبكات پێى بڵێت: بەرى چاوت ناشەرعى پێوەیە، تەنها لەبەر ئەوى كوڕى سەركردەو سەرۆكى مەعسومە لە هەڵە، لەكاتێكدا لافى پاكێتیش لێبدات و لە هەمانكاتدا بە سەدان گەندەڵى لە پەناى گۆێیدا ڕوبدات و ئەویش مێش میوانى نەبێت، لە لایەكیترەوە ئەو هەموو نادادپەروەرییەى كە لە مووچەى كارمەندان و بەرپرسان و خزمانى بەرپرساندا هەیە، ئەو بەرپرسیارێتییە قیامەتییە قورسە بخاتە ئەستۆى خۆى وابزانیت هەروا بە ئاسانى لە بەردەم لیپرسینەوەى خوایدا دەربازى دەبێت؟ ئەگەر ئەمە بە زەكات و نادادپەروەرى لە دابەشكردن و بەكارهێنانى دەسەڵاتدانەبێت چى ترى لێ دەخوێنرێتەوە؟
زۆرێكیتریان لە ڕێگەى پۆستە حكومییەكانیانەوە چەندین ئەرزەو هەتا بەدۆنم بەناوى ئەرزەى شاخاوى باخ و باخات برازێنێتەوە و وەرگرتنى سەیارەو هەرچى خێرو خێراتێك كە بە بەڵگەى (الاقربون اولى بامعروف) خزمان لە پێشترن بە چاكە لەگەڵكردنیان دەیبەخشنەوە بەدەوروبەرە نزیكەكانیان، هەتا لە پۆستى حزبى و حكومى و كارە كانیشیاندا (وما تخف ێدورهم اكبر) لەخۆدەگرێت، خواش زانایە بەوەى دەیشارنەوە ئەمەتەنها شتەدیارەكانن خواش زانایە بەوەى دەیشارنەوە.
بەڵام خۆ لە كۆتایدا و لە قیامەتدا ئەگەر بڕوایان پێى هەبێت خوایگەورە دەفەرمێت: (يوم تبلا سرائر فماله من قوت ولا ناسر) هەر دێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















