هه‌واڵێکی به په‌له.. هێزێکی گه‌وره‌ی زێره‌ڤانی مه‌سعود بارزانی ره‌وانه‌ی سلێمانی کرا!.
19/04/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی زیادکرد ئه‌و چه‌کدارانه رێنماییان وا پێدراوه ته‌نها کاریان سه‌رکوتکردنه و قسه‌نه‌کردنه له‌گه‌ل خه‌ڵکی به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی له زاراوه‌ی قسه‌کردنه‌کانیان که‌شف نه‌بن که هێزی زرێڤانین و هی ناوچه‌ی سڵیمانی نین.
چاودێرێکیش سه‌باره‌ت به ناردنی هێز له هه‌ولیره‌وه بۆ سلێمانی و به‌و شێوازه نهێنییه ، ئه‌وه ده‌رده‌خات که ده‌سه‌ڵات که‌وتۆته په‌له‌قاژه و چی هه‌یه و نییه و له کوێێه و له کوێ نییه خستویه‌ته گه‌ڕ بۆ پارێزگاریکردنی له ده‌سه‌ڵات ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر روویه‌کی بابه‌ته‌که بێت ، دیاره رووه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌وه نیشانده‌دا که هێزه‌کانی یه‌کێتی نایانه‌وێت رووبه‌ڕووی خه‌ڵکی ببنه‌وه و جۆرێک له یاخی بوون هه‌یه ، بۆیه جه‌لال تاڵه‌بانی په‌نای بۆ گه‌وره دیکتاتۆر مه‌سعود بارزانی بردووه تا هێزی بۆ بنێرێت. چاودێره‌که درێژه‌ی داێی وتی: مه‌سعود بارزانی له هه‌ولێر سه‌لماندی که هه‌رگیز سه‌دام له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هیچ نییه و قابیل به‌به‌راوردکردن نیه.مه‌سعود بارزانی هه‌موو به‌هاکانی مافی مرۆڤ و مامۆستای زانکۆ و خوێندکاران و ئه‌ندام په‌رله‌مانان و رۆژنامه‌وانانی یه‌کسانکرد به هیچ و قهزافیئاسا به هۆڤیترین شێواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌ولێر کرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















