ئه‌زمون بێ تاوان دادگایی ده‌کات
20/04/2011, 12:00 (GMT+1)
خۆتان ده‌زانن ئه‌زمونه‌که‌ی کوردوستان به شه‌ری دووبنه‌ماله ده‌ستی پێکردو ناوی لێ‌نرا شه‌ری براکووژی له‌هه‌موولایه‌که‌وه داواده‌کرا کۆتایی به‌و کووشتن و تووندوتیژیه بهێن وبهرێگای ئاشتی وگفتووگۆ مه‌سه‌له‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن به‌لام چونکه بۆ په‌رژه‌وه‌ندی وده‌سه‌لات و سامان بوو گویان پێنه‌دا تا له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شیان کرد‌و دوایش که‌سیش له تاوانبارنی نه‌پرسییه‌وه بگرهکرانه . پاله‌وانی ئه‌زمونه‌که ،دوای 20سال له‌وبارودۆخه‌ی که ئهزمونهک پیایدا گوزه‌ریکرد.که له ده‌سه‌لاتی عه‌شایری زیاتر نه‌بێت هیچ مانایه‌کی حکومه‌تی نیه . جه‌ماوه‌ر ده‌یانه‌وێت یاسا وده‌ستوور سه‌روه‌ر بێت و به‌شێوه‌ی ئاشتیانه بکرێت ئه‌مانه هاتوون هه‌رچی پاله‌وانه‌کانی ئه‌نفال وشه‌ری براکووژیه و یان جاشه به‌عسیه‌کانی بادینانه هێناوه‌ته سه‌ر شاره‌کان وبه‌تایبه‌تی سلێیمانی و ئه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌کانی وولاتانی جیهان کردویانه له چاوئهماندا هیچ نیه . کاتێکیش سه‌رکه‌وتوو نابن وشهرمهزارتردهبن له به‌رده‌می هێزی جه‌ماوه‌ر . پاله‌وانه‌کانی نموونه‌ی دیموکراتی له‌کوردوستان دێنه به‌رده‌م میکرۆفۆن یان به‌یاننامه بلاوده‌که‌نه‌وه و بێشه‌رمانه ده‌لێن ئاگادارنه‌بووین ونازانینی له‌کوێوه هاتووه هاوولاتیان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه به‌زووترین کات لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه پێک ده‌هێنین وبۆ ئه‌وانه‌ی تاوانبارنین و به‌زووترین کات دادگایی ده‌کرێن وتاوانبارانیش خه‌لات ده‌کرێن . [email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























