پەیامێك لە خەڵكی شاری سلێمانیەوە
21/02/2011, 12:00 (GMT+1)
هەموو لایەك ئاگادارن كەدەسەلات رق و كینەى خۆى بۆ ئەم شارە را گەیاندووە نەك تەنها بە بەكارهێنانى ووتەى ناشرین بە ڵكو لێدان وگوللە و هەموو شێوازە درندانەكانی بەكار هێناوە كەلەمسەردەمەدا هاوشێوەی نیە .
بۆیە ئێمە لەئاكامی بێ ئومێد بوونمان لە چاكسازییان رایدەگەیەنین كە وەك كۆمەڵێك گەنجی خاوەن بیرو باوەری جیاواز كە یەك هەست كۆمان دەكاتەوە،ئەویش هەڵمەت بردن و قوربانیدان لە پێناو برینی دەست و زمانی گڵاوی ئەوانەی كەوتونەتە وێزەی گەنج و مناڵانی ئەم شارە ، بریارماندا كە هێزی تۆڵەى سلێمانى پێك بهێنین و وەك یەكەم هەنگاویشمان ئەم پەیامانە دەگەیەنین :
1.پەیاممان بۆ هێزی پێشمەرگەى كوردستان ئەوەیە بە ئەركی نەتەوایەتی خۆتان هەستن وجارێكی تر وێنەی سونبولیی پێشمەرگە بۆ نەوەی نوێ بنەخشێننەوە وە چیتر رێگە مەدەن لە پێناو هێشتنەوەى دەسەڵاتی گەندەڵیدا ئاراستە بكرێن.
2.پەیامیشمان بۆ هێزەكانی ئاسایش وپۆلیس و هێزە ئەمنییەكان ئەوەیە كە دەست هەڵگرن لەسەركوتكردن و راوەدوونانی هاوشا رییەكانتان وچاو لە مولازم موحسین ومولازم علی وعەلاوو شەماڵ مەكەن و لە پێناو برێك پارەدا چارە نووسی خۆتان بەدەردی ئەوان مەبەن چونكە دڵنیا بن تەنانەت بەسەركوت كردنی خۆپیشاندەرانیش لە دەست تۆڵەى ئێمە دەرناچن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















