<

کەوڵە کۆن

08/04/2014, 12:00 (GMT+1)

لەکونجی قەناعەتدا دانیشتوون

هەموو ماتو مەللول وکڵۆڵ

بەئاستەم دنگیان لێ نایەت ئەم بەشەرە

گەر لەسەر تا قەدەم لێشیان بدەن

عەینی دەف و دەهۆڵ

وەها ڕاهاتوون پێستە خۆشە بوون

وەک لباس و کەوڵە کۆن

مێرووی سڕن جووڵە ناکەن

هەموو مردوون بەجەستە

تەنها دەمی خواردن وچاوی خەوە

مەراقی ئەم میللەتە دەبا بخۆن..!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان