وه‌ڵامێک بۆ دیدار به‌هرام و ڕقێکی ده‌روونی هه‌ڵه به‌رانبه‌ر ئیسلام و ئیسلامییه‌کان
03/09/2010, 12:00 (GMT+1)
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له سایتی به‌ڕێزتان که‌سێك به ناوی دیدار چه‌ند وته‌یه‌کی وه‌ک ره‌خنه ئاراسته‌ی من وئیسلامییه‌کان کردبوو، من نامه‌وێت زۆر له‌سه‌ر نووسینه‌که تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵه‌که‌ی دیدار بوه‌ستم، ئه‌وه‌ی داوای ئه‌که‌م له سایتی پڕ شکۆی کوردستان پۆست که بابه‌تی وا لاواز بڵاو نه‌که‌نه‌وه و کاتی خوینه‌رانی پێ نه‌گرن..به‌ڵام به کورتی چه‌ند خاڵێکی گرنگ ده‌خه‌مه ڕوو،هیوادارم کاک دیدار دوای خویندنه‌وه‌یان پێیاندا بچێته‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیدا مه‌نه‌لۆژێکی لۆژیکی و ئه‌کادیمیانه دروست بکات.
1- له ڕووی ڕێزمانی و خاڵبه‌ند و ڕێنووسه‌وه هێشتا نه‌گه‌شتووه‌ته ئاستی نووسین ، بۆ نموونه هه‌ر له په‌ره‌گرافی یه‌که‌م نووسیوویه‌تی: هژار له جیاتی هه‌ژار، نووسیوویه: وه‌سپ له جیاتی وه‌سف ، نه‌بوه له جیاتی نه‌بووه هتد..هه‌روه‌ها به‌س له ناوونیشانی بابه‌ته‌که‌ی پێشوودا3 هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانییت کردبوو،نووسیبووت: کوردستا له‌بری کوردستان، ئسلامی له‌جیاتی ئیسلامی، غه‌زه له جییاتی غه‌ززه..ئه‌ی ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ی پرسیار‌و سه‌رسوڕمانه چییه چه‌ند باره‌ت کردوونه‌ته‌وه؟ ئه‌مه وام لێ ده‌کات بڵێم نووسینه‌که‌ت له داڕشتن و ناوه‌ڕۆکدا زۆر به هی سۆران هه‌ورامی ده‌چێت
2-ئه‌و خۆی به دڵسۆزیی کورد ڕه‌نگه له قه‌ڵه‌م بدات و که‌چی بێگانه‌چێتی ده‌کات وبه ئاشکرا به‌رگری له ئیسرائیل ئه‌کات و ئێمه پێمان خۆش‌بوو ناسنامه‌ی خۆت ده‌ربخستایه و بزانین ئه‌م شینه بۆچی و بۆ کێ ئه‌که‌یت؟و به چ هانده‌رێک نووسینه‌که‌ت داڕشتووه؟ له‌سه‌ره‌تای نووسینه‌کرش دژی ئه‌و2 حیزبه‌یه که‌چی له کۆتاییدا شین بۆ یه‌کێتی ئه‌کات؟؟
3- له خۆیه‌وه تفه‌نگ به تاریکیه‌وه ئه‌نێیت و وڵاتانی دراوسێی کوردستان وه‌ک ئێرانی بکوژانی زانای کورد : ناسری سوبحانی وکاک ئه‌حمه‌دی موفتی زاده و تورکیای جه‌نڕاڵه‌کانی ئه‌تاتورک دژ به په‌چه‌ی ئافره‌تان و زمانی کوردی ئازیز به ئیسلامی وموسڵمان دائه‌نێیت، له کاتێکدا ئه‌وانه ته‌نیا 2 دڕنده‌ن دژ به ئیسلام و مرۆڤ بوون و کورد بوون
4-به کاک دیدار ده‌ڵێم گه‌ر هه‌ر گرێیه‌کی ده‌روونیت به‌رامبه‌ر ئیسلام هه‌یه ئه‌وه کێشه‌ی خۆت و ده‌وروبه‌ره نزیکه‌که‌ته و له سه‌ره‌تای بابه‌ته‌که‌ته‌وه ده‌ته‌وێت پێمان بڵێی ئیسلام خراپه، ئه‌مه ڕای نادادپه‌روه‌رانه‌ی خۆته و من باسی ئایدۆلۆجیت له‌گه‌ڵ دا ناکه‌م چونکه بابه‌تی ئه‌م نووسینه ئه‌وه نییه. به‌ڵام دڵنیابه گه‌ر بێ ڕتووش له ئیسلام تێبگه‌یت : تاکه ئاینێکه که مافی لایه‌نه فیزیکی و میتافیزیکیه‌کانی مرۆڤ ئه‌دات و وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره ده‌سه‌وسانکه‌ره ئه‌بستمۆلۆژییه‌کانی ئه‌داته‌وه و گه‌وره‌ترین شادمانی به مرۆڤ ئه‌به‌خشێت
5-نازانم چی وه‌ڵام بده‌مه‌وه که ده‌ڵێت دوا هه‌ڵبژاردنی کوردستان شه‌فافی پێوه دیار بووه؟! ئه‌مه هه‌ڵه و ناحه‌قییه‌کی گه‌وره‌یه! ئه‌ی ئه‌و نیو ملیۆنه‌ی ده‌نگده‌رانی تاراوگه چی لێ به‌سه‌ر هات؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ته‌زوویره‌ی کرا، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو فشار‌و درۆ و ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کارانه؟ هتد...
6-زۆر به‌داخه‌وه شتێیه‌ک ده‌نووسێت و ته‌ئویل ده‌کات که نه‌گوتراوه‌و نه به‌و ئاقاره‌دا ڕۆشتووه، که ده‌ڵێیت خه‌ڵکی بێ تاوان تۆمه‌ت بار ده‌که‌یت، به هیچ جۆرێک شتی وا نه‌نووسراوه‌و خۆت ئه‌وه هه‌ڵده‌به‌ستی به‌س به دڵنیاییه‌وه پێت ده‌ڵێم که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژاری بن ده‌ستی ئه‌و 2 حیزبه دیکتاتۆره نه ئازادییان پێ ڕه‌وا بینراوه ،نه بوارێکی دیموکراتییان پێ دراوه ته‌عبیر له هه‌ست و نه‌ستی خۆیان بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 2 ده‌سته‌ن: کۆمه‌ڵێکیان نووسه‌ری ده‌ربارو مه‌سڵه‌حه‌تچی و ماستاوکه‌ر و بێ ویژدان که خاوه‌نی که‌سایه‌تی خۆیان نین بۆیه هیچ ده‌نگێکیان لێوه نایه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆره‌ی ده‌یبینن.ده‌سته‌ی دووهه‌مییان:که‌سانێکی به ویژدانی ڕاستگۆی مه‌زڵومدۆستی خاوه‌ن که‌سایه‌تی خۆیانن و ئاماده‌نین خۆیان به هیچ شتێک بفرۆشن
7-له کۆتاییدا تۆ باسی مه‌له‌فی شه‌ڕی به‌دناوی ناوخۆ ده‌که‌یت، که لای هه‌مووان ئاشکرایه به پله‌ی یه‌که‌م یه‌کێتی و دواتر پارتی تاوانبار بوون و ئه‌یانوویست هه‌ر خۆیان که‌ڵه‌گای گۆره‌پانه‌که بن و بۆ پاره و به ئه‌جنده‌ی ئێران و تورکیا و به‌عس پێی هه‌ڵده‌ستان.هه‌ر یه‌کێتی نه‌بوو په‌لاماری حیزبی شیوعی و کۆمۆنیست و دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵات و په‌که‌که و ئیسلامیه‌کان و حسکی نه‌دا؟ به‌داخه‌وه گه‌ر به ویژدانه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ت بنووسیایه ئه‌وه‌ت له بیر ئه‌بوو که له‌یه‌که‌م شه‌ڕی به‌ره‌ی کوردستانی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا تاکه هێزێک که ڕه‌فزی کرد به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه بکات بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو، تاکه که‌سێکیش که ئاماده نه‌بوو له‌گه‌ڵ جه‌لال و مه‌سعود بچێت بۆ لای سه‌دامی دکتاتۆر مه‌لا عوسمان بوو.ئیسلامییه‌کان چونکه خوای خۆیان ناسیوه و زوڵمیان قبوڵ نه‌بووه بۆیه ڕازی نه‌بوون ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تییه‌یان پێ بکرێت،هه‌ر جه‌بار فرمان نه‌بوو به ته‌ور مرۆڤی کوردی له‌ت ئه‌کرد؟ئه‌مه‌یه ئه‌و که‌سایه‌تییه پاڵه‌وانانه لای تۆ که خاوه‌نی گه‌وره‌ترین مه‌له‌فی خیانه‌تن.دزو مافیا‌و گه‌نده‌ڵ و کوردکوژ،هه‌روه‌ها باسی خێڵی حه‌مه و په‌ره‌مێز زۆری له‌سه‌ر وتراو ئه‌وانه هه‌مووی سیناریۆی یه‌کێتی بوون، بۆ نا ؟ ئه‌وان میکاڤیللیانه کار ده‌که‌ن و هیچ پیرۆزییه‌کییان لا نییه ته‌نیا گه‌شتن نه‌بێت به مه‌به‌سته‌کانییان، دروشمییان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت: درۆ بکه، درۆ بکه، درۆ بک تا بڕوات پێ ده‌که‌ن
ئیتر هه‌ر شتێیه‌کی تر بنووسیت وه‌ڵامت ناده‌مه‌وه و له‌گه‌ڵ ڕێز‌و حورمه‌تم بۆ هه‌مووان و بۆ تۆش کاک دیدار..
له کۆتاییدا له‌گه‌ڵ مه‌حوی نه‌مر دا ده‌ڵێم:
شـــــــوکر هوشیاره مه‌حوی تێ ده‌گا دونیا خه‌راباته
که به‌د مه‌ستی بکا ئه‌هلی خه‌راپه‌ی بۆچی لی ده‌گرم

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان