عارف تەیفوور هەبێت یا نا خێرى چیە
29/12/2010, 12:00 (GMT+1)
زۆر كەس هەیە لە دواى پڕۆسەى رزگاركردنى عێراقەوە ناوى دەركەوتووە و بووە بە یەكێ لە لێپرسراوانى عیراق كە پیشتر نەك هەر ناوى نەبیستراوە بەڵكوو ئەگەر بەرگویشمان بكەوتایە بە قێزو بیزەوە باس دەكرا یەكێك لەو كەسانە عارف تەیفورە كە هەرگیز بە بیرى هیچ كەسێكا نەدەهات كە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببێتە بڕیاردەر لە چارەنوسى ئەم میللەتە نەگبەتەى ئێمە، بۆیە ئەم میللەتە چارەنوسى وا نادیار و رەشە خەڵكانى بێ كەڵكى وەك عارف تەیفور بڕیارى لێ ئەدەن. ئافەرم بۆ حیزبێك كەسى دەست نەكەوێت بیخاتە ئەو شوێنەوە تەنها گەمژەیەكى مل درژى بێ عەقڵ و كەماڵى وەكوو ئەم زاتە كە وێنەى كەمە لە ووڵاتەكەمان چونكە ووڵاتى ئێمە جۆرەها ئاژەڵى جۆراو جورى تیایە بەڵام مل هوڕى وەكوو ئەمە كەوەك حوشتر وایە زۆر بە دەگمەن لە خاكى ئێمەدا خۆى ئەگونجێنێ.
ئەم مل هوڕە بەدریژایى ئەو چەند ساڵەى پیشوو كە جیگرى سەرۆكى پەرلەمانى عیراق بووە دوو ووشەى لە ڕستەیەكدا ڕیك نەخستووە پێشكەشى پەرلەمانى بكات تەنها و تەنها وەك مانگایى مالوان دەمى پان كردۆتەوە باوەشكى داوە و خۆیى كێشاوەتەوە ئینجا قوڕ بەسەر بە كورد ئەگەر بەتەمابێت ئەم چەند ساڵەى دێت چى لێ بەرهەم بێت و چى لێ چاوەڕوان بكات ، تۆ بڵى ی كورد بتوانێ بەم نمونە جوانە مافەكانى خۆیى لە بەغدا دابین بكات ؟ ...........
ئافەرم بۆ ئەو سەرۆكەى نێردراوى وەكوو ئەم پیاوەى هەبێت كە دوست و دوژمن بەغیلى پێ دەبەن چونكە ئەم نمونەیە تەنها لە لاى سەرۆكیك دەست ئەكەوێت كە وەك مەڕو ماڵات پێش خۆیان بات و بیان لەوەڕێنێ ئەوانیش لە سەریانە كوڕنش و سەرشۆڕى خۆیان بۆ سەرۆكەكەیان پیشان بدەن، ئەم كابرایە نەك تەنها هەر زمانى عەرەبیەكەى كە قسەى پێ ئەكات بەڵكوو بوونى لەو جێگایە بووە بە شەرمەزاریەكى گەورە بۆ ئەندام پەرلەمانە كوردەكان چونكە بووە بە مەسخەرە لاى ئەندام پەرلەمانە عەربیەكان و وەك بنێشتە خۆشە بەسەر دەمیانەوەیە و باس لە بێ عەقڵیەكەى ئەكەن هەر ڕۆژە لە ناو خۆیاندا نوكتەیەكى لەسەر باس ئەكەن ئەویش مێش میوانى نیە لە خۆ پان كردنەوەى خۆى ناكەوێت بۆ ئەوەى لەوڕەكەى لێتیك نەچێت گەر بە گوێى خۆشى بیبستێت باسى گەمژیەتێكەى دەكەن خۆى لێ ناكات بە خاوەنى .
ئینجا ئەى میللەتى نەگبەت بە تەماى چین لەم نوینەرە بێ سوودە وە خێرى چیە بۆ ئەم میللەتە بەستەزمانە ؟؟!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























