<

ده بێت شێخ جه عفه ر(شێخ نه زان) داوای لێبوردن بكات

30/04/2011, 12:00 (GMT+1)


ماوه یه كه سه رانی سه ر به ده سه ڵاتی گه نده ڵ....له ڕێی ده زگا چه واشه كارییه كانیانه وه...به هه موو شێوه یه كی دوور له هه موو ئه خلاقێكی رۆژنامه وانی وبه شێوه یه كی زۆر بازاڕییانه
كه وتونه ته هێرش كردنه سه ر خه ڵكی شۆڕشگێر و ڕۆشنبیر ومامۆستای ئا یینی و خۆپیشانده ری به شه ره فی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به تایبه تی.
ئه وه تا شێخی نه زان و نه خوێنده وار به ناو(وه زیری پێشمه رگه) زۆر بێشه رمانه و له كه ناڵێكی سووكی وه ك كه ناڵی زاگرۆس.....ئه و خه ڵكه به شه ره فه ی شاری سلێمانی و ده وروبه ری به سه رسه ری و چه قۆ كێش ناو ده بات....وه له هه مان كاتدا ده باڕێنێت و ده ڵێت" ده بوایه وه ك دیلی جه نگ له گه ڵ ها ونیشتمانیانی خۆیدا ما مه له ی بكردایه" !!!!
به ڵام ئه مه چه نده هه مین جاره شێخی نه خوێنده وار هه ڵه به رامبه ر خه ڵكی به شه ره فی كوردستان ده كات ویاسا پێشێل ده كات، كه سیش پێی ناڵێت به ری چاوت كلی پێوه یه؟؟؟؟؟
له كاتی با نگه شه ی هه ڵبژاردنه كانی مانگی 7 ی 2009 دا بوو كه زۆر بێباكانه هێرشی كرده سه ر تیمی ته له فزیۆنی كه ناڵی knn و سوكایه تی به كا ك ئاسۆی جه مال موختار و ها وه ڵه كانیشی كرد و كه سیش نه هاته وه ڵام و هیچ ئیجرائاتیكی یاساییشی دژ وه ر نه گیرا!!!!!!
به ئا شكرا له چا و پێكه وتنه ته له فزیۆنیه كانیدا هه ڕه شه ده كات و ده ڵێت ئه و هێزه چه كدارانه ده ست كراوه ن، وه له كاتی ڕودانی هه ر كێشه یه ك یان خۆپیشاندانیكی بێ مۆڵه ت دا،
ده توانن ده ست به كار بن و به هه موو شێوه یه ك ڕوو به ڕوی خۆپیشانده ران ببنه وه و ته نانه ت ده توانن بچنه سه ر باره گای حیزبه كانیان و به رپرسه كانیان به سزا بگه یه نن...!!!!
ئه مه خۆی له خۆیدا ئا ماژه یه به سه ره تای هه ڵگیرسانی شه ڕی برا كوژی و زه مینه خۆشكردن بۆ ئه و كاره قێزه وونه .. كه خۆیان بێگومان چه ندین هه زار گه نج و لاوی ئه م ووڵاته یان كرده سووته مه نی و ئێستاش كوردووته نی (نه بایان دیوه و نه بۆران).
زۆر گرنگه كه هه ر هه موومان زۆر ووشیارانه مامه ڵه له گه ڵ ئه م دۆخه ناسكه دا بكه ین، وه نه هێڵین ده سه ڵاتی گه نده ڵ بچیته نێوان بۆشاییه كانمان و هه لێكی وا بقۆزنه وه كه پڕیشكی ئا گری شه ڕی ناوخۆهه ڵبگیرسێ، كه ته نها و ته نها ڕۆڵه ی كورد و فه قیر و هه ژار ده بنه سووته مه نی و كوڕی به رپرسانی ده سه ڵاتیش له وولاتانی ئه وروپا و ئه مریكا ڕا ده بوێرن!!!
هیوادارم كه بتوانرێت له لایه ن گروپی 17 ی شوبات و دامه زراوه كانی كۆمه ڵگای مه ده نی و هه موو ئه و كه س و لایه نانه ی كه ده توانن ...فشار....به ڵام فشارێكی وا بخه نه سه ر ده سه لاتی گه نده ڵی هه ریم كه پێویسته شێخ نه زان واته شێخ جه عفه ری نه خوێنده وار دا وای لێبووردن له گه لی كورد به گشتی و جه ما وه ری به شه ره فی خۆپیشانده ر بكات و پۆزش بۆ هه موان بهێنێته وه...وه ده سه ڵات ناچار بكرێت به و كاره...ئه گه ر نا ئه وه گه وره ترین ئیهانه یه كه ده رهه ق به خه ڵكی كوردستان كرا بیت له لایه ن(شێخ نه زان) كه به داخه وه هه مان ڕه فتاری شێخ جه عفه ری پارێزگاری پێشووی سه رده می به عسی گۆڕ به گۆڕی نواند كه به رامبه ر خه ڵكی شاری سلێمانی كردی.ئه ویش به هه مان شێوه له لایه ن ئه م ده سه ڵاته گه نده ڵه وه شاردرایه وه و به ره و ئه وروپا ڕه وانه كرا.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان