ئه‌ندامانی هه‌ر چوار لیستی خزمه‌تگوزاری ده‌نگ به دکتۆر که‌مال میراودلی ده‌ده‌ن...
16/07/2009, 12:00 (GMT+1)

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری رایگه‌یاند که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌لی ئیسلامی و کاکه حه‌مه و کاک قادر به هیچ شیوه‌یه‌ک ده‌نگ بۆ سه‌رۆکی هه‌ریم ناده‌ن ، وه‌ک هادی عه‌لی رایگه‌یاند ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو ئازادن ده‌نگ به کام کاندیدی سه‌رۆکی هه‌ریم بده‌ن ئیمه ریز له ئازادیان ده‌گرین ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی تره که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی، ئه‌و چوار حیزبه ده‌نگ به سه‌رۆک هه‌ریم مه‌سعود به‌رزانی ناده‌ن ، که پیچه‌وانه‌که‌ی راسته..ئه‌و سه‌ردانانه‌ی کاندیدی سه‌رۆکی هه‌ریم دکتۆر که‌مال میراودلی بۆ هه‌ر یه‌ک له یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌لی ئیسلامی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمینیت که ئهندامو هه‌وادارانی لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری ده‌نگ به دکتۆر که‌مال ده‌ده‌ن ،چونکه بوونی دکتۆر به سه‌رۆکی هه‌ریم له قازانجی هه‌موو گه‌لی کورده ،چونکه که‌سیکی بیلایهنهو حیزبی نیه تاوه‌کو به ئایدۆلۆژیای حیزبی بیر بکاته‌وه ته‌نها کار بۆ حیزبه‌که‌ی خۆی بکات ،وه بونی دکتۆر به سه‌رۆکی هه‌ریم ،ئاینده‌یه‌کی گه‌ش چاوه‌ریی هه‌موو تاکه‌کانی کورد ده‌کات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















