بڕیارەكەی كەجەكە بڕیارێكی بەرپرسیارانەیە
18/07/2009, 12:00 (GMT+1)

ئێمە وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ئەم بڕیارە بە بڕیارێكی بۆێرانە و بەرپرسیارانە دەبینین، چونكە لەسێ مانگی رابردوودا سەرەڕای بڕیاری بێ چالاكی كەجەكە كەچی دەبینین، دەوڵەتی توركیا 84 ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام داوەو نزیكەی هەزار كادیری پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی ورێكخراوە كوردییە سڤیلەكانی دەستگیر كردووە. هەروەها ئەو لایەنانەی كە پێشتر داوای ئاگربەستیان لە كەجەكە دەكرد لەم ماوەیەدا تا ڕادەیەك بێ هەڵوێست بوون و ئەو بڕیارەی كەجەكەیان بەهەند وەرنەگرت. گومانی تێدا نییە لە بارودۆخێكی بەمڕەنگەدا درێژكردنەوەی وادەی بێ چالاكی بەواتای باوەڕ بەخۆ بوون و سوور بوونە لەسەرچارەسەری هەر بۆیە دەستخۆشی لەم بڕیارە دەكەین وداوا لەسەرجەم پارت و رێكخراو و رۆشنبیرانی كوردستان بەتایبەتی باشووری كوردستان دەكەین كە خاوەنی هەڵوێستی بۆێرانە بن وبەكرداری پشتیوانی لەم بڕیارو هەڵوێستە بكەن تا بتوانین لەم گێژاوەدا پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتی بەئاراستەیەكی گونجاودا ببەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















