ئەرێ مونافیقى سیاسى كێ یە ؟
08/10/2011, 12:00 (GMT+1)
جیا لە هەموو بەناو شۆڕش و بزوتنەوە سیاسى و ڕاپەڕینە یەك لە دواى یەكەكانى كوردستان , گۆڕان وەك دیاردەیەكى تازەى شارستانى بە گوڕو كیڤى گەنجەكانى سلێمانى و گەرمیان و كۆیەو ڕانیە هاتە ناو چاوى دەسەڵا ت, سەرەتا یەكێتى و دواتر پارتى هەراسان كرد,بۆجارێكى تر نا ئومێدى پیرەكانى ڕەواندەوە ,مامە پیرەى تۆبزاوەى كۆیە جوانى گوت (گوتى تەنها بە نەوشیروان بڵێن درەنگ دەستى پێكرد) ,هیوا لە شارو گوند لە پێدەشت و كوێستانەكان بۆجارێكى تر دروست بۆوە و پۆڵ پۆڵ خەڵكى سڤیل بە سوارى و پیادە ڕووى دەكردە گردەكە ...گردى پیرۆز جێ نزرگەى متمانە بەخشین بوو بە خەڵك و خواى زوڵم لێكراوى كوردستان , سەیر بوو خوێندەوار و جوتیارو كاسب و سۆرانى و بادینى و موسڵمان و مەسیحى و توركمان ,پێیان وابوو دینێكى كە پەیامبەرێكى كە ,ئازارەكانین ڕادەژەنى . خەڵك مەزەندەى سال َوەرسوڕانەوەى نەدەكرد ,كوردستانى وێرانىشارو لادێى لێ ببوە مێرگ ومێرگوزار .بێوەژنەكە لە دێ دەركرا شار بەدەر كرا چونكە كفنى مرحومى مێردى زەرد نەببو چاوى ڕشتبو . خۆِ ئێمە كفنى واڵاى گەنجەكانمان هێشتا زەرد نە ببو , حۆفرمێسكى باوانیان هێشتا وشكى نەكردبو , تەنها بۆ ئەوەى بودجە بگەڕێتەوە یان وادەى هەڵبژاردنى پارێزگاكان دیارى بكرێت ,ئەوەندە دەڵێم ئەو نائومێدیەى گۆڕان لاى خەڵك دروستى كرد بە هەموو دۆڕاندنەكانمان لە هەمبەر دوژمنان هاوسەنگ ناكرێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























