نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ڕێزان ستافی کوردستان پۆست و ئه‌و به‌ڕێزه‌ی خۆی به (شێخ ڕزگاری سه‌رگه‌ڵویی) ناساندووه
16/11/2010, 12:00 (GMT+1)
سایتی کوردستان پۆست ڕۆژی (09-11-2010) بابه‌تی که‌سێکی بڵاو کرده‌وه که خۆی به (شێخ ڕزگاری سه‌رگه‌ڵویی) ناساندووه و بابه‌ته‌که له‌سه‌ر که‌سێکی نیشتمان په‌روه‌ر و به‌ڕێز و که‌سایه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان به‌گشتی و سلێمانییه به‌تایبه‌تی که ئه‌ویش (ده‌روێش عبدالرحمن ئاغا)یه.
به‌داخه‌وه وتاری ئه‌و به‌ڕێزه سه‌رتاپای پڕه له ناڕاستی و زۆر به‌ڕوونی کینه‌یه‌کی شاراوه له‌ناواخنیدا خۆی حه‌شارداوه، ڕه‌نگه ته‌نها ڕاستیی له‌و وتاره‌دا به‌دی بکرێت، شایه‌تیدانی ئه‌و به‌ڕێزه‌یه به‌وه‌ی به‌ڕێز (ده‌روێش ئاغا) ڕۆژێک له‌ژیانیدا (جاش) نه‌بووه، بۆیه ده‌ڵێم ماڵت ئاوا بۆ ئه‌و ته‌نها ڕسته ڕاسته‌ی له‌وتارێکی پڕ تۆمه‌تی بێ بنه‌ما و ناڕاستدا ئاماژه‌ت پێداوه.
(ده‌روێش ئاغا) وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمان په‌روه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی له کوردایه‌تیدا بردۆته سه‌ر و بنه‌ماڵه‌که‌شیان خاوه‌نی چه‌ندین قوربانین که خوێنی دوو شه‌هیدی سه‌رکرده و چه‌ندین شه‌هیدی تریان به‌خشیوه‌ته کوردستان و چه‌ندین ساڵ ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریان چه‌شتووه و وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیش چه‌ندین کێشه و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شایه‌ریان له‌سه‌رانسه‌ری کوردستاندا چاره‌سه‌ر کردووه که‌به‌هۆیه‌وه به‌ر به‌خوێن ڕشتن و دوژمنایه‌تی نێوان چه‌ندین خێزان و بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت گیراوه. (ده‌روێش ئاغا) وه‌ک که‌سێکی ده‌ستپاک و داوێن پاک و ڕه‌وشت پاک ناسراوه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و سلێمانی و شارباژێر به‌تایبه‌تی، له‌ناو به‌رپرسانی ئه‌مڕۆشدا هه‌تا ئێستا چاودێران و ڕۆژنامه‌نووسانیش هه‌تا ئه‌م ساته وه‌خته یه‌ک خاڵیان له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڕێزه تۆمار نه‌کردووه و یه‌ک دێڕیشیان به‌خراپ له‌سه‌ری نه‌نووسیوه، خۆ ڕۆژانه ده‌بینین و ده‌بیستین گه‌نده‌ڵی و داوێن پیسی و خراپ به‌کارهێنانی پۆست له‌لایه‌ن ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرس له‌سه‌ری ده‌نووسرێت و ده‌خرێته ڕوو، چونکه هه‌مووان ده‌زانن که (ده‌روێش ئاغا) ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی نه‌بێت ڕه‌نگه یه‌کێک بێت له‌و که‌سانه‌ی که هیچ ئیمتیازاتێکی پێنه‌بڕاوه و ئه‌و پۆسته‌یشی که‌هه‌یه‌تی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌م به‌ڕێزه‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه.
ده‌ستپاکی و داوێن پاکی و ڕه‌وشت به‌رزی ئه‌م پیاوه خۆی له‌خۆیدا وه‌ڵامه بۆ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت و ناڕاستییانه‌ی به‌ڕێز (شێخ ڕزگاری سه‌رگه‌ڵویی)، بۆیه نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه بکه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌پێویستی ده‌زانم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه له‌و تۆمه‌تنامه‌یه‌دا ئه‌و ڕسته‌یه‌یه که ده‌ڵێت (له‌یه‌که‌مین ته‌قه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا به دیل گیرا)، له‌م ڕسته‌یه‌دا ئه‌و باره ده‌روونییه پڕ شه‌ڕه‌نگێزییه‌ی نووسه‌ری وتاره‌که ده‌رده‌که‌وێت که تینوو بووه به‌خوێنی لاوی کورد له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆدا، کاک شێخ ڕزگار ده‌یه‌وێت کاک (ده‌روێش ئاغا) له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌ستی بکردایه‌وه و لافاوی خوێن له‌شه‌قامه‌کانی سلێمانیدا هه‌ڵبستایه. هه‌موومان ده‌زانین ئه‌گه‌ر (ده‌روێش ئاغا) وه‌ک فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له (قیاده‌ی مه‌نتیقه‌ی سلێمانی) ئه‌و کاته فه‌رمانی بدایه به‌شه‌ڕ کردن چی ڕووی ده‌دا جگه له ڕژانی خوێنی سه‌دان لاوی داماوی کورد، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی حزبایه‌تییه‌وه ڕه‌نگه ئه‌و بڕیاره له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی کاک (ده‌روێش ئاغا)دا نه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه مێژوویه‌کی پرشنگداری پێبه‌خشی، گریمان شه‌ڕی بکردایه و خوێنی ده‌یان لاو (ناڵێن سه‌دان)ی بڕشتایه ئێستا ده‌بوو چۆن سه‌یری خانه‌واده‌ی ئه‌و لاو و گه‌نجانه‌ی بکردایه. به‌ڵام له‌و ساته وه‌خته ناله‌بار و نه‌خواستراوه‌دا به‌ڕێزیان عه‌قڵ و ویژدانیان کرده ڕابه‌ر و له‌سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تی و حزبایه‌تیان دانا.
له‌کۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئاماژه به دوو خاڵ بکه‌م، یه‌که‌م: ڕوو له به‌ڕێز کاک که‌مال جه‌مال موختار به‌رپرسی سایتی کوردستان پۆست و ستافی ئه‌م سایته ده‌که‌م ده‌ڵێم: به‌ڕێزان ڕێگه مه‌ده‌ن ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی کوردی ببێته شوێنی خاڵی کردنه‌وه‌ی ڕق و کینه‌ی که‌سانێک که به‌هۆیانه‌وه میسداقیه‌تی کاری ڕۆژنامه‌وانی که‌م ده‌بێته‌وه و نامێنێت.
دووه‌م: سوێند به‌ویژدانی مرۆڤایه‌تی و به‌خاکی کوردستان به‌ڕێز (ده‌روێش ئاغا) نه له‌دوور و نه‌له‌نزیک ئاگاداری نووسینی ئه‌م وتاره نیه و نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌ش نه له‌دوور و نه له‌نزیک هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیاندا نییه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























