سێ فه‌رماندارى ئهڕتهشى تورکیا ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه و ، ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش له هێڵی غازی ئێران توركیا رووید.
29/07/2011, 12:00 (GMT+1)

ژنڕاڵ ئیشک کۆشنه‌ر له رێگه‌ى شۆراى له‌شکرى باڵا فه‌رماندارى گشتى ئه‌ڕته‌ش ده‌ستى له‌کار کێشایه‌وه. هه‌روه‌ها جێى ئاماژه‌یه له دواى کۆشنه‌ر فه‌رماندارى هێزى هه‌وایى و زه‌مینى ئه‌رته‌شى تورک ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه. کۆشنه‌ر ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى پێشکه‌ش به ئه‌ردۆغان کرد و ئه‌ردۆغانیش به‌رنامه‌ى چوون بۆ ستهمبوڵى به‌تاڵ کرده‌وه.
شاره‌زایان له مه‌له‌فی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک به حکومه‌تی ئاکه‌په پێیانوایه ئه‌م ده‌ستله‌کارکێشانه‌وانه ئاماژه‌ی خراپی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان ده‌رده‌خا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به گوێره‌ی هه‌واڵێک کهCNN ی تورک بلاویکردۆته‌وه که ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هێڵی گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی ئێران بۆ توركیا روویدا كه به‌هۆیه‌وه ناردنی غازی ئێران له‌م رێگه‌یه‌وه راگیرا.

پێشتریش له‌م هێڵی گواستنه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌و ئاگركهوتنهوهروویداوهو هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران‌و توركیا هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یان به‌وه تۆمه‌تبار كردوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















