<

لێرە هەمووشتیك هەرراجكراوە

06/08/2010, 12:00 (GMT+1)


كوردستان تالەژیر دەستی دوژمنان بوو هەموشتیكی هەراجكرابوو تەنانەت دارو بەرد و خۆل و ناموسیشمان لەسایەی زۆلە كورد و خۆفرۆش و نۆكەران و داگیركەرانی كوردستانەوە.بەلام دوای رووخانی قەلای ستەمی بەعس ئەبی چ گۆرانكاریەكی ئیجابی لەم ولاتەدا روویدابیت؟

هەرلەیەكەم رۆژی روخانی دەسەتەلاتی بەعسەوە بەكورد و بەعەرەب و توركمانیشەوە كەوتنە تالانكردن و ویرانكردنی دام و دەزگاكان وهەلتەكاندنی دارو دیوارو بەرد و شیش و گڵی, بەلام لەراستیدا شۆرشگیرە كوردە حەیاتەكەی خۆمان بەناوی خەباتگیر و پیشمەرگایەتیەوە دەستیكی بالایان هەبوو لەو تالانكردنە هەموو بانك و كۆگا و كۆمپانیا و دامەزراوە سەربازی و مەدەنیەكانی حكومەت كەوتنە بەرشالاوی كاولكاری و تالانكردن, هەلبەتە زۆربەی زۆری ئەم هەلمەتەش وەك دەستپیشخەری ئەگەریتەوە بۆ بەرپرسانی حیزبی و ئەندامانی حیزبە گەورەكەی كوردان, هەرئەمەش بوو وای لەخەلكی كرد بكەونە ژیركاریگەری ئەو رەفتارانەوە و ئەوانیش چاویان لیكەن.

لەسایەی ئەو رەفتار و سیاسەتانەوە یە ئەمرۆكە كوردستانەكەم هەراج ئەكریت لەسایەی رەوشتەبەرزەكانی ئیوەوەیە ناحەزان و دوژمنانی ولاتەكەم بەئارەزووی خۆیان ئاگربەرئەدەنە كیلگە و رەز و باخ و بیشتانی كوردستانەكەم
ئەگەر ئیوە هیندە رەوشت بەرز و كوردپەروەر و نیشتمان پەروەر بن ئەوا ولاتی منیش لەو بارو دۆخەی ئیستای هەرگیز باشتر نابیت. لەسایەی هاوپەیمانیە تایبەتەكانی ئیوە وەیە كوردان لەرۆژ ئاواو رۆژهەلات و باكور قەتل و عام ئەكریت و ریگەش نادەن تەنانەت نارەزاییەكیش دەرببرین تا حكومەتی ئیرانی نائیسلامی و توركی فاشیست و سوریای رەگەزپەرست دەرگای بازرگانیتان لی دانەخات؟.

ئیوە ئەم ولاتەتان سوك و ریسوا كردووە چۆن خۆتان واسوك و ریسوای نیو لاپەرەكانی میژوون هەرئاواش هەموو پیرۆزیەكانی ئەم ولاتەتان هەراج كردووە بەهیچ شتیك تیر نابن داروبەرد و گلی ئەم ولاتەتان كرد بەپارەو لە كەیف و زەوق و رابواردندا خەرجی ئەكەن ؟گومانی تیدانیە ئەوەی مالی خەلك بخوات ئەوا مال و مندالی.... ئەبن .ئیوەش مولك و مالی میللەت بەرۆژی رووناك ئەخۆن و ئەدزن و تالان ئەكەن لەئەنجامیشدا مال و مندالیشتان ئاكامی رەوشت و رەفتاریان باش ئەبیت؟؟؟...
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان