<

ده‌نگێك له‌ ئیمرالیه‌وه‌

25/03/2014, 12:00 (GMT+1)


ئۆجه‌لان

له‌ خانه‌ و لان ..

له‌ خاكی خۆ

له‌ نیشتیمانی

باوك و باپیران ..

له‌ وڵاتی بێچووه‌ شێران ..

وه‌كو مێران ..

وێنه‌ی

په‌لكه‌ زێڕینه‌ی

ئاسمان ..

وه‌ك گزنگی

ده‌مه‌و به‌یان ..

بۆ دواهێنان

به‌ تاریكی شه‌وی ژیان ..

مژده‌ی له‌نوێ‌ هه‌ستانه‌وه‌ی

میلله‌تێكی

له‌ماڵی خۆ

به‌ هاواری خۆماڵیمان ..

به‌گشت جیهان ڕاگه‌یان..

وه‌ك سمبولی به‌رخودان

له‌ نێو چیا..

له‌ پێده‌شتا ..

له‌ گرد و بان ..

له‌سه‌ر دار و به‌رد و هه‌ردان ..

له‌ نێو گوندان

به‌ره‌و شاران ..

ده‌نكی تۆوی ئازادی چان ..

ئێستاش

له‌ تاریكی كونجی زیندان ..

ده‌ست به‌ كۆت و زنجیره‌وه‌

هاوارده‌كا ..

سه‌ربه‌خۆیی بۆكوردستان ..


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان