رۆحی مرۆڤ وه‌ک که‌ره‌سه‌ی ململانێ
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)
ئه‌م نووسینه کورته هه‌وڵێکی سه‌ره‌تاییه بۆ ئاشنابوون به باسێکی درێژ له‌باره‌ی چه‌مکی ململانێ له هه‌رێمی کوردستانی عیراقدا، له‌نێوان هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌ک پارتی، یه‌کێتی و گۆڕان له‌لایه‌ک، له‌نێوان مرۆڤی جیاکراوه‌ی دوو هه‌رێمی جیاکراوه‌ی کوردستان.
رووداوه‌کانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووی کوردستان که مه‌رگی چه‌ند مرۆڤێکی لێکه‌وته‌وه، چه‌ند راستیه‌کی سه‌لماندو چه‌ند گومانێکیشی قوڵتر کرده‌وه.
رفاندن و کوشتنی مرۆڤ به‌به‌رچاوی پۆلیس و به‌به‌رچاوی هاوڵاتیی ئاسایی کورده‌وه به‌ده‌ر له هه‌ر ئاماژه‌یه‌کی شاراوه، زه‌لیلی و خه‌سێنراوی پۆلیس و لاوازیی مرۆڤی کورد نیشان ده‌دات.
بوونی دوو رووداوی فڕاندن و کوشتن له دوو ناوچه‌ی جیاواز و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات و میدیای باڵاده‌ستی ئه‌و دوو ناوچه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌و دوو رووداوه تراژیدییه‌ی که به مه‌رگ کۆتای‌یان هات، بوونی ململانێی قوڵ له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی له‌لایه‌ک و میدیا و مرۆڤی ئه‌و ناوچه جیاوازانه له‌لایه‌کی تر ده‌سه‌لمێنێت.
ره‌نگه مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه ته‌نیا به‌م نووسینه نه‌پێکرێت و تا راده‌یه‌کیش ئاڵۆز و به‌یه‌کداچوو بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ئاشکرا ئه‌م نووسینه ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌یه که راده‌ی توندی ململانێ ئه‌وه‌نده زۆره رۆحی مرۆڤ بۆ به‌لاداخستنی به‌کاردێت. چاوه‌ڕوانی کاردانه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه، ئێوه‌ش چاوه‌ڕوانی نووسینی تر بن!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























