سڕینەوە
15/08/2011, 12:00 (GMT+1)
خەونم دیوە
قەفەزەكان هەموو دەشكێن.
ئینجانەكان هەموو دەشكێن.
باڵندەكان ئازاد دەبن.
گوڵەكان بۆ باخچەكانیان دەڕۆنەوە ،
خەونم دیوە
كۆترەكانی دوو ووڵات بەدەنوكیان
گوڵەكانی خۆشەویستی بۆیەكتری هەڵدەگرن و
بێ پاسپۆرت بەسنورا دەپەڕنەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























