ئەگەر ئەندام پەڕلەمانەكانى گۆڕان یەك ملیۆن دۆلار وەرگرن بۆ ئۆتۆمبیل جارێكى دیكە دەنگیان پێ نادەم
28/05/2010, 12:00 (GMT+1)
ئێمە پێمان وایە خاڵى سەرەكى دەركەوتنى لیستى گۆڕان نەبوونى عەدالەتى كۆمەڵایەتى بوو كە لەم وڵاتەدا بوونى بۆ نییە، ئێمە ڕۆژانە لە كوردستان پۆست و كەناڵى كەى ئێن ئێن و تەنانەت كەناڵەكانى دەسەڵاتیشەوە هە واڵى نەهامەتییەكانى ئەو خەڵكە دەبینین، كەچى پەڕلەمان دەیەوێت هەر ئەندام پەڕلەمانێك چل هەرزار دۆلارى بدرێتى بەرانبەر كڕینى ئۆتۆمبێل كە تێكراى ئەو پارەیەى بەر ئەندام پەڕلەمانەكانى لیسى گۆڕان دەكەوێت دەكاتە یەك ملیۆن دۆلار، لە كاتێكدا ئەو ئەندام پەڕلەمانانە دەتوانن بە موچەى چوار مانگ ئۆتۆمبێلێكى گونجاو بكڕن، ئێمە یەخەى ئیسلامییەكان و لیسى دەسەڵات ناگرین لەبەر ئەوەى دەنگمان پێنەداون لەبەر ئەوەى چاوەڕوانى عەدالەتى كۆمەڵایەتى نەبووین لەوان، بەڵام دەبێت ئەندام پەڕلەمانەكانى گۆڕان ئەو پارەیە وەرنەگرن نەك لەف و دەوەران بكەن بۆ وەرگرتنى وەك و ئەو موچە زۆرەى كە وەرى دەگرن، سەیر لەوەدایە وڵاتێكى وەك و بەریتانیا داوا لە وەزیرەكانى بكات بە پێى هاتوچۆ بكەن كەچى لاى ئێمە حوتەكان هەر بە موچەى زۆرو دزیش تێر ناخۆن تەنانەت موچەو باخەوان و حەرەسى مەزرەعەو بەنزینى سەیارەو مۆتەو عەرەق و بیرەكەیانیش لە سەر حسابى ئەو خەڵكە ڕەش و ڕووتەیە. ئیتر كاتى ئەوە هاتووە لیسى گۆڕان قسەو كردارى بكاتە یەك بۆ ئەوەى متمانەى جەماوەر لەدەست نەدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























